کتێبی تازە؛ خۆشنەوایانی سەقز

ناوەندی خانی هاوکات لەگەڵ چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێبی خۆشنەوایانی سەقز ڕایگەیاند:

خۆشنەوایانی سەقز، یادێکه له‌ ده‌نگ‌خۆشان و مۆسیقازانان و هەروەها دەتوانین بڵێین ژیان‌نامە و پێناسی کەسایەتییەکانی شاری سەقزە، بە ڕاوێژ و لە ڕوانگەی بەڕێز ڕەسووڵ میرزاپوورە. شایانی باسە نووسەر بۆخۆی یەکێک لەو کەسانەیە کە دەیان ساڵ لە بواری مۆسیقای کوردی‌دا خەباتی کردووە و زەحمەتی کێشاوە. ئەم کتێبە بەرهەمی یادداشت و وتووێژ و تۆمارکردنی چەندین ساڵەی بەڕێزیانە لەگەڵ زۆربەی ئەو کەسانەی بەجۆرێک لە جۆرەکان ئاگاداری ژیانی کەسایەتییەکان بوون.

بە خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆمان دەردەکەوێ شاری سەقز بە سروشت و شێوەزار و گۆرانی‌بێژ و مۆسیقارەکانییەوە تا چ ڕادەیەک لەسەر مۆسیقای کوردی کاریگەر بووە. خوێندنەوەی خۆشنەوایانی سەقز دەرخەری ئەو ڕاستییەیە کە سەقز بەر لە هەمووشتێک شاری مۆسیقایە و مەکۆی بەدی‌هاتنی دەیان گۆرانی و مێلۆدی ڕەسەنە کە لە سەقز و بە ڕاوێژی سەقزیانەوە سەریان هەڵداوە و دواتر گۆرانیبێژان و مۆسیقارەکانی تر قۆزتوویانەتەوە.

خۆشنەوایان یادکردنەوە و تەکاندنی تۆزی فەرامۆشییە لەسەر دەیان کەسایەتی و هونەرمەندی سەقز، لە ئیسحاق و میرەکە و برایانی زێ‌زێ و قوتابخانەی سڵێمانکەندییەوە تا هونەرمەندانی لاو و هاوچەرخ…

 

 

 

مطالب مرتبط

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

دکمه بازگشت به بالا