کتێبخانەی «مەستوورە ئەردەڵان» لە ئامەد کرایەوە

شارەوانی گەورە شاری ئامەد یەکەم کتێبخانەی ناوچەی ڕەزانی ئامەدی بە ناوی مەستوورە ئەردەڵان، یەکەم ژنی مێژوونووسی کورد کردەوە؛ ڕێوڕەسمێک کە بە بەشداری بەربڵاوی هاووڵاتیان و بەرپرسانی خۆجەیی بەڕێوە چوو.
ئاژانسی هەواڵی مێهر رایگەیاند؛ شارەوانی گەورەشاری ئامەد بە هاوکاری شارەوانی ناوچەی ڕەزان لە درێژەی هەڵمەتی فەرهەنگی “هەر گەڕەکێک یەک کتێبخانە”، کتێبخانەیەکی نوێی لە گەڕەکی شێخ شامل کردەوە و ناوی یەکەم ژنی مێژوو نووسی کورد، مەستوورە ئەردەڵانیان لەسەر نا. لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی کتێبخانەی مەستوورە ئەردەڵان، شارەوانی هاو شارەوانانی ئامەد و شارەوانە ناوچەییەکان و کۆمەڵێکی زۆر لە هاووڵاتیان ئامادە بوون.

