ئهو گۆرانیبێژه کوردهی یهکهم جار دەنگی تۆمار کرا
خالید پیشداد
مەلا کەریم ئەفەندی، له دايك بووی شاری مەهاباده و له بەر بژيوی ژيان چوەته شاری سلێمانی و لەوێ دەسی به ئيشی حەمامچيیەتیی كردوه تاوەكو ڕۆژيك له حەمام به دەم ئيشەوه گۆرانی دەڵێت و مامۆستا پيرەمێرد لەوێ ئەبێت و دەنگی ئەبيسێت. له ساڵی ۱۹۲۷به ڕێنمایی مامۆستا پیرەمێردی شاعیر دەچێته بەغداد و له کۆمپانیای “نەعیم ڕیکورد” هەندێ له گورانی و مەقامەکانی له سەر قەوان تۆمار دەکات.
ناوبراو تۆنی دەنگی بەرز بووه و له گۆرانیەکانیدا دەتوانین به “که دەڵین ئەمڕو دەشت و کێو شینه” و” ئەمبەر ئەو بەره ناسکه دولبەره” و “ئەی خودا لەو ئاگر بارانه” ئاماژه بکەین که هەموویان به دەنگی گۆرانیبێژانیتر بیستوومانه.
له كاتی پيريشدا و پاش دامهزرانی ڕاديۆ بەغداد چەن بەرهەمێکی تريش لەوێ تۆمار دەکات. مامۆستا باكوری (دەنگ خۆش و لێكۆڵێنەری دانيشتوی شاری هەولێر) كه كوردێکی مەسيحيیه و مامۆستای زمانی ئينگليسی بوه ئەوكات له بەغداد ڕۆژێک به هەڵكەوت چەن دانه له قەوانەکانی مەلا كەريم كه لەسەر شەقام كابرایێک دەیفرۆشێت وهبەر چاوی ئەکەوێت و دەیسێنێت و پاشان لەسەر كاسێت تۆماری دەكاتهوه.