بۆ یەکەمجار کوردێک بوو بە سەرۆکی ھەرێمی باسەل لە سویسرا

لە ھەڵبژاردنێکدا لە سویسرا، سیاسەتمەدارێکی کورد بەناوی بوڵەنت پەکەرمان تەمەن ٤٥ ساڵ لە پارتی لیبڕاڵی سەوز «جی ئێڵ پی» بووە سەرۆکی ھەرێمی باسەل. لە کۆی ٩٩ پەرلەمانتار، بوڵەنت پەکەرمان دەنگی ٨٧ پەرلەمانتاری بەدەستهێناوە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە.
بوڵەنت پەکەرمان لە ساڵی ٢٠٢١ ئەندامی دەستەی باڵای ھەرێمی باسەل بووە، لە ساڵی ٢٠٠٩ تا ٢٠١٣ ئەندامی پەرلەمانی ھەرێمی باسەل بووە، لە ئێستاشدا بە سەرۆکی ھەرێمەکە ھەڵبژێردراوە لە دوای مانگی شوبات بۆ ماوەی ساڵێک دەبێتە سەرۆکی ھەرێمەکە.
بوڵەنت پەکەرمان لە تەمەنی ١٥ ساڵییەوە لە سویسرا دەژی.