زاوا له بووكێ مه‌ده!

خالد پیشداد| مدرس موسیقی

له نێوان كولتوری كورده‌واریدا ڕه‌سم و ياسای جۆربه‌جۆر بووه و ئێستاش هەر هەیە و مێژوو و چۆنيه‌تی درووس بوونيان ئه‌گه‌رێتەوە بۆ هه‌ل‌ومه‌رجی ڕابردوو و پێويستی ئه‌و كات، زۆر یەک له‌م ڕه‌سمانه ئێستا نه‌ماون و هه‌ندێكيشيان وه‌كوو ناوێک جاربە‌جار له شیعر و مه‌‌تەڵەکاندا ئاماژەیان پێ ده‌كرێت و له‌وانه‌یە گه‌نجی ئه‌م سه‌رده‌مه هه‌ر ناوه‌كەشی نه‌بيستبێت. درووس بوون يان هه‌ڵه بوونی ئه‌و ڕه‌سم و یاسانه جێی باس و شی كردنه‌وه‌ی زۆره و ده‌بێت له زه‌رف و زه‌مانی خۆياندا هه‌ڵبسه‌نگێن و چاويان لێ بكرێت.

یەکێک له‌و ڕه‌سمانه، ڕەسمی تایبەت به ژن و ژنخوازیی و گوێستنەوەی ژنە. لەو كاتانەی كه هێشتا سەياره نەبووه و بووكيان سواری چاروا كردوه و زاوايش جڵەوی چاروای گرتووه و هێناويەتی، جيا له هەڵپەڕكێی جۆراوجۆر و بەند بێژیی دەنگ خۆشەکان، له نێوان شاييه‌كەدا و لە‌بەردەم بووكه خاندا سەما دەكرا و دەبوا له بەر دەرگای ماڵی زاوادا كاتێک كه دەبوا بووک بهاتايەتە ماڵۆ، زاوا له بووكی بدايێت! جا زۆربەی كات زاوا به شووڵێک يان شتێکی وا زۆر به هێواشی بە بووکیدا بکێشایەت و ئەم ڕەسمەش لەوانەيه بگەڕێتەوه بۆ ئەوەی كه پياو گەورەی ماڵە و بووک دەبێت حەساوی خۆی هەر له ئێستەوە بزانێت! هەندێ جاريش وەكوو دەيگێڕنەوە زاوا زۆر به تووندی له بووکی داوه و سەری شكاندووه.

مۆسيقای ڕەسەنی هەر نەتەوەیێک پێوەندی و تێكەڵی زۆری هەیه له گەڵ كولتور و ڕێ و ڕەسمی ژيان و چۆنیەتی هەڵسوكەوتی مرۆڤەكانی، بە تەواوی مۆسيقای فولکلۆر له كۆمەڵگای خۆی ئيلهام وەر ئەگرێت و دەتوانين بڵێین كه مۆسيقا و شیعری فولكلۆر مێژویی زينووی هەر نەتەوەیێكه. ميلۆدی و سترانه هەره ڕەسەنەكان هەموويان لەم ياسا تەبەعييەت ئەكەن و هەمويان له ناوەرۆكيان چ له بواری ڕيتم و چ فۆڕم درووس بووی ئەم شێوازه ژيانەی خەڵكەکەن.

بۆ نموونه گۆرانی ((كاولی بادينان)) له كاتی سواركردنی بووكدا ئەخوێندرا و هەروا هەڵپەڕكێ (سۆنەڕەفت) و (كوتان) و…سترانی “زاوا له بووکێ مه‌ده” يەک لەو ئيشه هونەريیه بەرزانەيه كه هەموو ئەو باسانەی وا كران دەيگرێتەوە.

مامۆستای دەنگ زێڕینی نەتەوەکەمان “حەسەن زيرەک” كه تاجی هونەری نەتەوه‌یەکیان له سەرداناوه، توانيويەتی به جوانترين شێوه ئەم ڕەسمه كه زاوا دەبوو له بەر دەرگا له بووكی بدايێ هێناوەته بەر چاو بيسەر و ڕیوایەتی بكات، تەنانەت له نێوان شیعری سترانەکەش وەكوو نەسيحەت به زاوا دەڵێ كه:
زاوا له بووكێ مەده تۆخوا له بووكێ مەده
ئەگەر له بووكێ بدەی تێک دەچی دەسره و شەده،
شەو گەڕوو داوەت خۆشه مەرد به له منی تێک مەده.

ئەم شیعره هەڵگری چەن شتە كە واته مرۆڤێکی ئەم سەردەمەی ئێستا دەتوانێ به بيستنی ئەم سترانەوه ڕچاوی بگرێت. ئيشی هونەريێک كه پێوەندی به كۆمەڵگا و ڕووداوەكانی نەبێت له لايەن هۆگرانەوە وەرناگيرێت.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

دکمه بازگشت به بالا