زمانی دایکی و ئەرکی ئێمە وەکوو تاکێک

سەبارەت بە زمانی دایکی و گرنگی پەروەردە بە زمانی دایکی و بایەخ بەم تەوەرە زۆر وتراوە و زۆرێک لە نووسەران و چالاکانی مەدەنی لەم بوارەدا قەڵەمیان گرتووە بە دەست و وتاریان نووسیوە.

لێرەدا دیارە جیا لە هەموو تەلاش و تێکۆشانێک بۆ بووژانەوە و بایەخدان بە زمانی دایکی، ئەرکی کۆمەڵگا و هەموو تاکەکانی کۆمەڵگایش لە بیر نەکەین.

کە وایە، هەموو تاکێک دەبێ وەکوو ئەرکێکی سەرشان خۆی، فێری زمانی دایکی خۆی ببێت و هەوڵی بۆ بدات. زمان بۆ مانەوە پێویستی بە قسە کردن و نووسینە. کەم خوێندنە، کەم بوونی بەرهەمگەلی وەرگێڕدراو لە زمانەکانی ترەوە و تیراژی کەم و ئاوڕ نەدانەوە لە کتێبە کوردییەکان و…وەکوو کێشەگەلی سەر زمانی کوردی دێنە ئەژمار.

ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی پیرۆز بێت

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا