ئەمڕۆ لە مێژوودا
ساڵڕۆژی لە دایک بوونی مامۆستا قانع

ئەمڕۆ هاوکاتە لە گەڵ ساڵڕۆژی لە دایک بوونی شاعیر و بلیمەتی گەورەی کورد، مامۆستا قانع.
سەید محەمەد کابولی ناسراو بە قانع لە سەیدەکانی چۆڕە و باوکی شێخ بووە، لە ساڵی ۱۲۷۷ی هەتاوی لە دێهاتی دۆڵاش، سەر بە شاری مەریوان لە دایک بووە.
قانع شاعیری ئازادی و شاعیری گەلی چەوساوەی کاتی خۆی بووە و لە زۆربەی شیعرەکانیدا باس لە کێشە کۆمەڵایەتیەکان دەکات.
قانع بە سێ زمانی کوردی، فارسی و عەرەبی شیعری وتووە ص بەرھەمەکانی بریتین له: گوڵاڵەی مەریوان، باغچەی کوردستان، چوارباخی پێنجوێن، شاخی ھەورامان، دەشتی گەرمیان.