نیشتمان بە باڵای زاگرۆسەوە جوانە

له دریژه‌ی چالاکییە سەوزەکانی ئەنجومەنی ژینگەپاریزی وڵات، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ۲ی سەرماوەز، ئەو ئەنجومەنە به هاوکاریی ژینگەپارێزانی گوێگجەلی چالاکییەکی هاوبەشیان بۆ ناشتنی نەمام و کردنه‌وه‌ی نەمامگەیەک بەڕیوەبرد. شایانی باسە بۆ بەرز ڕاگرتنی یادی ژینگەپارێزی کۆچ کردوو”سۆران پارسا مێهر” ئەنجومەنی ژینگەپارێزیی وڵات، سەردانی بنەماڵەی ئەو خوالێ‌خۆشبوویان کرد و بۆ هەرمان کردنی یادی ئەو ژینگەپارێزه نەمامگەیەکیان بە ناوی “سۆران” لەو گوندە ئاوا کردەوە. ئەو نه‌مامگەیه ۱۲۰ نه‌مامی بادام له خۆ دەگرێت.

 

جێی باسە کە ئەم هەڵمەتە لە ژێر دروشمی” نیشتمان بە باڵای زاگرۆسەوە جوانە” بە شێوەی هاوکات لە هەموو شارەکانی کوردستان بەڕێوە چووە و هەر شارێک بە پێی هەل‌ومەرجی خۆی ئەم هەڵمەتەی بەڕێوە بردووە.

مطالب مرتبط

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

دکمه بازگشت به بالا