ڕووداوە مێژووییەکان

١١ی خەرمانانی ١٣٢٥

✍️ئەنوەر مەعریفەت

٧٣ساڵ پێش ئێستا سەقز بوو بەناوەندی«شارستان»ی سەقز. ئەنجومەنی وەزیران(هیئت دولت)ی ئێران بەسەرۆکایەتی ئەحمەدی قەوام لەم ڕۆژەدا پێشنیاری وەزارەتی ناوخۆی بۆ بە شارستان بوونی سەقز پەسەندکرد و بڕیاردرا شاری سەقز کە لە ڕووی دابەشکاریی ئیداریی وڵاتەوە، «شار»ێکی سەر بە شارستانی سنە بوو، ببێ بە «شارستان» و ناوەندی «فەرمانداریی» تیا دابمەزرێت.

ئەنجومەنی وەزیران هەروەها پەسەندی کرد کە «بانە»ش لە سنە جیابکرێتەوە و کاروباری ئیداریی و فەرمانگە دەوڵەتییەکانی، سەر بە شارستانی سەقز بێت. شایانی یاداوەرییە کە ساڵی ١٣١٤ سەقز فەرمانگەی شارەوانیی تیا دامەزرا و یازدە ساڵ دوای بە شار بوونی، کرایە ناوەندی شارستان.

بە مەبەستی بەرزکردنەوەی شوناسی ئیداریی و ئاسانکاریی لە ڕاپەڕاندنی کار وباری ئیداری و ئابووری شارستان، ئەنجومەنی وەزیران ڕۆژی ٢٢ سەرماوەزی ١٣٩٣ ئاستی«فەرمانداریی تایبەت»ی بۆ سەقز پەسەندکردکە لەم ئاستەدا فەرماندار، دەسەڵاتی ڕاستەوخۆی جێگری ئوستانداری وەردەگرت.

مطالب مرتبط

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

دکمه بازگشت به بالا