١٩ی ڕێبەندانی ساڵی١٣٢٠

ڕووداوە مێژووییەکان|ئەنوەر مەعریفەت

۷۷ ساڵ پێش ئێستا و لە میانەی شەڕی نێوان هێزەکانی حکوومەتی ناوەندی و عەشایەری چەکدار، لە ئێوارەی ڕۆژێکی وەکوو ئەمڕۆدا سەرلەشکر “مەحموود ئەمین” فەرماندەی ئەرتەشی کوردستان لە سنەوە گەیشتە سەقز. بەڵام پێش ئەوەی بگاتە ناوشار لە سەر پردی سەقز کوژرا. ڕۆژێک پاش ئەم ڕووداوە “سەرگورد زاگڕۆس” فەرماندەی هێزی ئەرتەش و ژاندارم لە سەقز، پاش شاردنەوەی تەرمی سەرلەشکر ئەمین، خۆیان تەسلیمی ئەحمەدخانی فاڕووقی کرد.

“حەمە ڕەشی خان” کە لەم کاتەدا دەوری سەقزی گرتبوو بە بیستنی ئەو ڕووداوانە، لە سەرووی چەکدارەکانییەوە خۆی گەیاندە ناوشار و یارمەتیدەرانی سوپای حکوومەتی وەک: سەیفوڵلاخانی ئەردەڵان، عەلی ڕەزاخانی ئەردەڵان، خانانی هەرمیلە(ئەردەڵان)، عەزیزخانی مەسعوودوەزیری و ئێقباڵی کەیخوسرەوی دەستگیر کرد. دوای پشکنینی زۆر عەلی خانی حەبیبی لە ئاغاواتی تیلەکۆش قۆڵبەست کرا و حەمەمین خانی برای ڕەشی خان بە خنجەر کوشتی. لە شەڕی ئەمجارەش دا عەشایەری سەرچڵ دەستیان بە سەر سەقزدا گرت و ماڵ و دووکانێکی زۆریشیان تالان کرد.

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

دکمه بازگشت به بالا