٢٢ی ڕێبەندانی ١٣٠٢ی هەتاوی  

ڕووداوە مێژووییەکان| ئەنوەر مەعریفەت

٩٥ ساڵ پێش و لەم ڕۆژەدا پێنجەمین خولی مەجلیسی شۆرای مێللی ئێران لە تاران کرایەوە. لەم خولەدا میرزا ئەسەدوڵلاخان کوردستانی، فەرەجوڵلاخان ئاسەف و میرزا محەمەدخان وەکێڵ وەک نوێنەرانی شاری سنە و میرزا عەبدولعەزیز موفتی (صدرالعلما) وەک نوێنەری سەقز و بانە و سەید محەمەد ڕەزا مساوات بە ناو نوێنەری سابڵاغ بەشداریی دانیشتنەکانی پاڕلەمانیان کرد.

سەیید محەمەد ڕەزا مساوات کە کوردیش نەبوو هەر لەم ساڵەدا کۆچی دوایی کرد و لە جێگەی ناوبراو، ڕەحیم زادەی سەفەوی بە نوێنەرایەتی شاری سابڵاغ دانرا کە ئەویش کورد و خەڵکی ناوچەکە نەبوو.

شایانی باسە میرزا عەبدولعەزیزی موفتی ئەندامی مەجلیسی دامەزرێنەران(موئه‌سسان)یش بوو کە دەنگی بە هەڵوەشانەوەی ڕژیمی سەڵتەنەتی قاجاڕەکان دابوو.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

دکمه بازگشت به بالا