ڕووداوە مێژووییەکان

ڕووداوە مێژووییەکان؛ ٢٧ی گوڵانی ١٣٨٦

ڕووداوە مێژووییەکان؛ ٢٧ی گوڵانی ١٣٨٦| ئەنوەر مەعریفەت

لە بەرە بەيانی ئەم ڕۆژەدا دڵی ئەديب، زمانزان و مامۆستای زانكۆ دوكتور عەلی روخزادی لە تەمەنی ٦٢ ساڵی لە لێدان كەوت. دوكتور روخزادی ساڵی ١٣٢۴هـ لە شاری سەقز لە دايك بوو. خۆێندنی سەرەتایی لە سەقز و سنە و مەدرەسەی دارولفنوونی تاران تەواو كرد. ليسانسی لە ئەسفەهان، فەوقە ليسانسی لە ئەهواز و دوكتورای لە تاران وەرگرت. بێجگە لەوەی كە مامۆستای زانكۆكانی كوردستان بوو، هەروەها نووسەری دەيان وتار و ناميلكە و چەند كتێب دەربارەی زمانی كوردی بە زمانی فارسی بوو. لەوانە: (آواشناسی و دستور زبان كُردی، مطابقت آوايی و دستوری زبان های كُردی و فارسی پهلوی و…).

مطالب مرتبط

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

دکمه بازگشت به بالا