چه‌ند کورته هه‌وال

کتێبی “بێگانه”، نووسینی “ئالبێر کامۆ” بە وره‌رگێڕانی “سوله‌یمان عه‌بدی” له لایه‌ن په‌خشانکاری “بیریار” له چاپ درا و بە دەستی خوێنەران گەییشت.

کتێبی “موجته‌با میرزاده شانازیی میوزیکی کوردی” که بریتییه له بایۆگرافی و به‌رهه‌مه هونه‌ریه‌کانی ئه‌م موزیسیه‌نه، به قه‌ڵه‌می “دلێر سه‌لیم” ڕه‌وانه‌ی بازاڕ کرا.

قایمەقامیی سەقز لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند بەهۆی بەردەوامی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا قەدەغەی هاتوچۆ و چەند بڕیارێکی نوێ دەرکران. بڕیار دراوە بازاڕ، پارکەکان، یانە و هۆڵەکانی زەماوەن، کافتریا و چایخانە، مەلەوانگە و هۆڵەکانی وەرزش دابخرێ.

لە مەریوان چەن کەس بە هۆی وەشاندنی واکسەنی نایاسایی ڕەوانەی نەخۆشخانە کران. جێگری سەرۆکی زانکۆ پزیشکی کوردستان ڕایگەیاند ئەو واکسەنانە بە شێوازێکی نایاسایی لە یەكێ لە وڵاتانی دراوسێوە هاتوەتە نێو سیستەمی دەرمان و دیاریش نییە چەن شاری دیکە تووشی ئەم کێشەیە بوون.

مطالب مرتبط

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

دکمه بازگشت به بالا