ڕووداوه مێژووییهکان – ٢٤ی ڕەزبەری ١٣٠٠ی هەتاوی

ئەنوەر مەعریفەت
٩٧ ساڵ پێش، لە سەر داوای حاجیزەمان خانی بانەیی حاکمی سەقز، لەم ڕۆژەدا ٥٠٠ چەكداری سوارە و پيادەی بەگزادە و عەشيـرەتەكانی بانە بە سەرۆكايەتی مەحموودخان و قادرخان و فەرەجخان هاتنە ناوشاری سەقز.
هەرچەند حاجی زەمانخان بە ڕواڵەت نيازی لە بانگكردنيان بۆ سەقز، پاراستنی فەرمانگە و دامەزراو و هێزەكانی حكوومەتی ناوەندی بوو لە بەرانبەر ئەگەری پەلاماری هێزەكانی سەر بە سمايلئاغای شكاك (سمکۆ)، بەڵام بەگزادە و عەشایەر گوشاریان دەخستە سەر دانیشتوان.
پاش ماوەیەكيش لە سەر ئارەزووی حاجیزەمان خان، عەبدولحەميدخان، سەرۆكی هێزەكانی حكوومەت، سەقزی چۆڵ كرد. حاجیزەمان هەروەها نامەيەكی ناردە لای سمكۆ لە قەڵای چەهريقی سەڵماس و ئاگاداری كردەوە كە فەرمانبەران و هێزەكانی حكوومەتی لە سەقز دەركردووە و ئەمەگی خۆی بۆ سمكۆ دەربـڕی. سمكۆش لە وڵامدا وێڕای دەستخۆشانە، لە لایەن خۆیەوە كردی بە حاكمی شاری سەقز و دەسەڵاتی سەقز و بانە و دەوروبەری خستە ئەستۆی حاجیزەمان و بەگزادەكان. بەڵام بەگزادەکان دەستيان كرد بە ڕاو و ڕووت و چەوساندنەوە و تەنانەت جڵەوەی حوكومهتيان لە خودی زەمانخانيش سەند، ئەويش ناچار بۆ سكاڵا پەنای بردە لای سمایل ئاغای شکاک.
بە داوای لێ بووردنەوە بۆ بەڕێز کاک ئەنوەری مەعریفەت وەکوو وەرگێر لە فارسیەوە بۆ کوردی و نووسینەوەی دەقێکی مێژوویی وەهای گرنگ پێویستی ئەکرد ئەگەر بۆ ڕێز و دەربڕینی خۆشەویستی بەرانبەر بە نووسەر و پاراستنی چاخی نووسینی ئەم ڕووداوانەش ببوایە ئەبێت بە بێ هیچ پیچ و پەناو شاردنەوەێیک ناووی سەرچاوە و نووسەرەکەی واتە پەرتووکی وەحشت دەر سەقز لە نووسینی حاجی تەیموورزادە لە پاش گرەی دەقەکەدا بهاتباێیت تاکوو بە خەیانەتێکی ئەدەبی و پێشێلکاری ئەخلاقی ناوزەد نەکرێت.