ڕوونوێنی لە کۆمەڵە شیعری “لاڤیا” لە بانە

“لاڤیا” بەرهەمی هەستیار ڕوستەمی لە لایەن ناوەندی “گوتار”وە لە چاپ دراوە و هەر ئێستا لە هۆڵی ئیرشادی شاری بانە مەراسیمی ڕوونوێنی ئەم کتێبە بەڕێوە دەچێت. ئەم بەرهەمە شیعرییە یەکەمین ئەزموونی شیعریی ئەو شاعیرەیە. ژن، شار، دنیای مەجازی، نیشتمان و…بووە بە کەڵکەڵەی شاعیر و لەواقیعدا دەتوانین بڵێین ژیانی لاڤیا دەوری سەرەکیی ئەم کتێبە دەگێڕێ.