ڕۆژی ١٤ی ڕەزبەری ۱۳۰۷

له‌م ڕۆژەدا حەوتەمين خولی مەجليسی شۆڕای ميللی ئێران كرایەوە. لە هەڵبژاردن و دەنگدانی ئەم دەورەدا چەند كێشەیەک لە سنە و لە سەقز ڕووی دا. لە سەقز، پێش بڕکێیەکی خەست و خۆڵ لە نێوان ميرزا عه‌بدولعه‌زیزی موفتی، شێخ عابدی عيرفان و عه‌بدوڵاخانی ناهید بۆ به ده‌ست هێنانی كورسی پاڕله‌مان ده‌ستی پێكرد كه شێخ عابدی عيـرفان بردیه‌وه. به‌ڵام به وه‌رگرتنی به‌رتیل ده‌ست به‌رداری مافـی خۆی ده‌بێت و نه‌فه‌ری دووهه‌م كه ميـرزا عه‌بدولعه‌زیزی موفتی بووه، چووه‌ته مه‌جليس.
له شاری سنه‌ش له نێوان دانيشتوان و بنه‌ماڵه‌ی ئاسه‌فدا ناكۆكی ڕووی دا و له ئاكامدا له بنه‌ماڵه‌ی ئاسه‌ف يه‌ك كه‌س و له خه‌ڵکی شار دوو كه‌س بۆ نوێنه‌رایه‌تی دياری كران.
نوێنه‌رانی كوردستان له‌م ده‌وره‌دا ئه‌مانه بوون:
ميرزا عه‌بدولعه‌زیزی موفتی (صدرالعلما) نوێنه‌ری سه‌قز و بانه.
عه‌لی خانی موكری نوێنه‌ری مه‌هاباد.
فه‌ره‌جوڵا خانی ئاسه‌ف (سردار معظم)، محه‌مه‌د خانی حه‌بیبی (سالارفاتح) و ميرزا ئيسماعيلی ڕه‌حیم زاده نوێنه‌رانی شاری سنه.
نووسەر: ئەنوەر مەعرفەت