ڕێوڕەسمی بووڵاو کردن لە ئاوایی دۆڵاو

گوندی دۆڵاو لە ٤٠ کیلۆمەتری نێوان شاری سنە و کامیاران، لە داوێنێ کێوی بەناوبانگی “ئەواڵان” جێی گرتووە.
ئەم گوندە بە چەند میوە و بەرهەمی تایبەتەوە ناوبانگی دەرکردووە. “ترێ” یەک لەو میوانەیە. کشمیش و مێوژیش کە لەو ترێیە بەرهەم دێن، دیسانەوە تایبەتمەندی خۆیان هەیە.
هەر ساڵە لە رێوڕەسمێکدا بە ناوی “بووڵاو کردن”، خەڵکی ئاواییەکە دەچنە گەلی یەکترەوە و دەیان تۆن ترێ دەکەنە مێوژ و کشمیش.
بووڵاو کردن بەم شێوەیە کە خۆڵەمێش تێکەڵ بە ئاو دەکرێ و دەیکوڵێنن و دوای سارد بوونەوە دەیکەنە نێو مەنجەڵێک و ئەوەی بەرهەم دێت پێی دەڵێن خۆشاو. دواتر بۆڵە ترێکان هەڵ دەژەنن لەو خۆشاوەیا. ئەم کارانە کە تەواو بوو بۆڵە ترێکان لە سەربان ماڵان بە ماوەی ۷ تا ۱۵ ڕۆژ ڕادەخەن و لێی دەگەڕێن تا وشک بێتەوە. ئەم رێوڕەسمە سەدان ساڵە درێژەی هەیە.
وێنەکان لە دوو ماڵپەڕی فارس و ئیسنا وەر گیراون.