وەرگێڕانی کتێبە شێعری “ئیسماعیل” بەرهەمی “ڕەزا بەراهەنی” له لایەن “جەماڵ مەلایی”
“سوێند بە چاوە سوورەکانت ئیسماعیلی خۆشەویستم،
کە هەتاو، ڕۆژێ، جوانتر لەو ڕۆژەی تۆ مردی دەدرەوشێتەوە
سوێند بە پرچە سپیەکانت کە ماوەیەکیش سوور بوون
کە ڕۆژێ هەتاو کە ڕۆژێ هەتاو کە ڕۆژێ هەتاو
جوانتر لەو ڕۆژەی کە تۆ مردی دەدرەوشێتەوە”
وەرگێڕانی کتێبە شێعری بە پێز وناوازەی “ئیسماعیل” بەرهەمی نووسەر، شاعیر و ڕەخنەگری بلیمەت”ڕەزا بەراهەنی” بە وەرگێڕانی “جەماڵ مەلایی “لا لایەن ناوەندی غەزەڵنووس لە سلێمانی چاپ وبڵاو کرایەوە.
ئەم شێعرە درێژ وسەرنج ڕاکێشە باشترین بەرهەمی شێعریی بەراهەنیە کە لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێراندا بە فارسی نووسراوەو بڵاو کراوتەوە.
شێعری درێژی ئیسماعیل شینگێڕییەکە “ڕەزا بەراهەنی” بۆ ” ئیسماعیل شاهڕوودی” هاوڕێی شاعیری نووسیویە و دوای ئەم زەمانە زۆرە توانیوە درێژە بە ژیانی خۆی بدات و شوێندانەری ببێت لە سەر شێعرو نووسراوەی زور کەس لە ئەدبیاتی کوردی وفارسی دا.
شیاوی ئاماژەیە ڕووبەرگی ئەم بەرهەمە شێعرییە لە لایەن تەراح وهونەرمەندی بەناوبانگ “باسم ڕەسام” کێشراوەو پێنجشەممەی ڕابردوو بە فەرمی لە لایەن ناوەندی غەزەڵنووس لە سلێمانی ڕوونمایی لێکرا وکەوتە بەردەستی هۆگرانی فەرهەنگ وهونەری کوردییەوە.