یادێک لە مامۆستا کەریم کابان

عەبدولکەریم جەلال مەحموود ناسراو بە “کەریم کابان”، ساڵی ۱۹۲۷ی زایینی لە گەڕەکی “شێخان”ی سلێمانی لە دایک بوو. جگە لە باوکی کە دەفژەنێکی لێهاتوو بووە، چەندین هونەرمەندی گەورەی دیکە وەک قادر کابانی برای و شوان کابانی کوڕی لە خێزانەکەیاندا هەڵکەوتوون.

ساڵی ۱۹۴۱ یەکەم گۆرانی خۆی بە ناوی “لەڕێی دڵداری” لە ئیزگەی کوردی ڕادیۆ بەغدا تۆمار کرد و لە ساڵی ۱۹۴۵ بو بە بەرپرسی بەشی کوردی ئەو ڕادیۆیە.

زۆربەی گۆرانیەکانی مامۆستا کەریم کابان لە ئاوازی خۆی بوون و هەندێکیشیان فۆلکلۆرن. لای خۆی گۆرانی «شەو» بەرزترین و باڵاترین کاری هونەرییەتی کە هۆنراوەی هەر دوو شاعیری پایەبەرزی کورد «شیخ نوری شێخ ساڵح» و «ئەحمەد هەردی» شاعیرن.

ئەم مامۆستا پایەبەرزەی کوردستان سەرەڕای ئەوەی کە هونەری نەخوێندبوو، بەڵام بەردەوام لە لووتکەدا بوو، ئاواز دانەریکی شارەزا و لێهاتوو بوو کە دەنگی ڕاستەوخۆ لە درگای دڵان دەدات.

ئەم پیاوە ڕۆح سوک و پیرە جوانەی سلێمانی  لە ڕۆژی ۱۴ی یەکی ۲۰۱۶ لە تەمەنی ۸۹ ساڵیدا لە سلێمانی چاوەکانی لێکنا.

مطالب مرتبط

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا