کەس خەمی ئەم شارە لە کۆڵ نانێت

یادگار فرجی

جگە لە خەمی نان و خەمی ژیان کە ساڵانێکی دوور  و درێژە  دەستی ناوەتە بەر بینی ئەم خەڵکە بێ دەرەتانە و هەموو سەرچاوەکانی ژیانیان لێ قوتاڕ بووە دەردی ئەوانەیشی کە ساڵانێکە بە شێوەو ئامرازی جۆراوجۆر  لە ئاستی بەرپرسیارەتیدا فەخر بە خەڵک دەفرۆشن و سواری عەقڵێتی خەڵک بوون ئازارە کانی خەڵکیان زیاتر کردوە.

ئەوە زیاتر لە نیوە ساڵێکە سەرچاوەکانی تاکە داهاتی خەڵکی ئەم ناوچەیە کە سنورەکان بوو لە سایەی کەمتەرخەمی بەرپرسانی شارو دەوڵەتی بە ناوی تەدبیر و ڕفۆرم خوازەوە وشکایی پێ هاتوەو ژیانی ئاسایی و ڕۆژانەی خەڵکی ڕوبەروی قەیرانێکی نەخوازراو بوەتەوە و تا ئیستاکەش بێ ڕێگاچارە ماوەتەوەو بەرپرسانی ئەم شارەش لە گوێی قەبردا نووستون.

هەر ئەم بەر پرسانە کە لە کاتی هڵبژاردنەکاندا زبانێکیان پێوەیە نیو گەزی و پڕوپاگەندەی جۆراوجۆر دەکەن و بەڵێن بە خەڵک دەدەن و بە خواو بە پێغەمبەر و قورێان و مەشاێخ و دەروێش و تەکیە قەسەم دەخۆن کە فڵان کار و فیسان کار دەکەن و خەیانەت بە خەڵک ناکەن گەر ئاوڕێک لە مێژووی ئەم شارە دەیتەوە هەر ئەوان خەیانەتەکەیان کردوە.

هەموو کاتێک بەرپرسانی ئێمە نەهامەتی و گێر و کێشەکانی ئێمەیان بۆ هۆکاری سیاسی گەراندوەتەوە بەڵام تا ئیستاکەش هیچ نۆێنەر و بەر پرسێک بە فەرمی ئەم شتەی نەدرکاندووە و لە کۆڕ و کۆبوونە وە نافەرمیە کانیشدا هەرچی کەند و کۆسپ و ئەستەم هەیە بە کەمتەرخەمی خۆیشیانەوە ئەیخەنە ئەستۆی ئەم بابەتە.

ئەوە ساڵانێکە دەنگۆی خواردنی ماڵی گشتی لە لایەن بەرپرسانی شارەوانی و نوێنەرانی خەڵک لە شۆرای شاردا فکرو هۆشی خەڵکی ئەم شارەی بەخۆیەوە تەنیوە و بووەتە وێردی زوانی هەرتاکێکی ئەم کۆمەڵگایە و بڕێک بەر پرسیش بۆ خۆیان پڕوپاگەندەی پێوە دەکەن ، بەداخەوە هەتا ئیستاکەش کە ساڵانێک لەم بابەتە گوزەر دەکات  هیچ داموودەزگاێکی حوکمی و ناحوکمی و  بەرپرسێک خۆی بە خاوەنی ئەم گەندەڵیانە نازانێت و حوکمیش بۆ کەس دەرنەکراوە و هیچ هەنگاوێکی بە کردەی بۆ ڕوبەروو بونەوەی نەهاوێژراوە.

لە زۆربەی وڵاتانی دنیادا کاتێک خەڵک نوێنەرێک هەڵدبژێرێت و دەیگەێنێتە ئاستی بەرپرسیاریەتی و دەبێت بە بەرپرس ئەو بەر پرسە لە ماڵ و سامان و داهاتی خۆی بۆ گەشە و خزمەت گوزاری و خۆش گوزەرانی خەڵکەکەی تەرخان دەکات و کارو چالاکی خۆی زیاتر بۆ بە هاناوەچونی هەژاران و لێقەوماوانی کۆمەڵگاکەی خۆی تەرخان دەکات ، مەخابن لەم زیدەی ئێمە هەموو شتێک پێچەوانەیە و بەرپرسان ژیان و ئاسایش و ئۆقرەیی خەڵک دە کەنە قوربانی بەرژەوەندی بەرتەسک و تاکە کەسی خۆیان و ئەو کات و ساتانە کە ئەبێت بۆ داخوازی مافی گەل و روبەروبونەوەی گەندەڵی و نابەرابەریەکان تەرخانی کەن تەرخانی تەرخانی خۆیانی دە کەن بە مەبەستی دروست کردنی داهاتووێکی زرق و برقدار و روون بۆ خۆیان مافی ئەم گەلە هەژار و چەوساوە لە ژێر پێ دەنێن ، ئەوەیە کە کەس هەڵگری خەم و ئازاری ئەم شارە نییە و شار رەنگی مردوو دەگرێتە خۆ.

نووسەر: یادگار فەرەجی کەسنەزان

 

مطالب مرتبط

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا