کەم ئاوی تەنگی بە دانیشتوانی داوێنی چلچەمەیش هێناوە

قەیرانی ئاو تەنگی بە زۆر شار و شارۆچکە و تەنانەت گوند و دێهاتەکانی داوێنی چلچەمەیش هێناوە و هەر یەک بە جۆرێ هەوڵ ئەدەن لەم کێشەیە دەرباز بن.

ئاوایی بس سەر بە ناوچەی چلچەمە، یەکێ لە ۹۹ دێی ناوچەی خوڕخوڕەیە کە پێشتر سەر بە شاری سەقز بوو و دواتر بوو بە ناوچەیێکی سەر بە دیواندەرە، ۱۶۵ بنەماڵە و ۷۵۰ نەفەر دانیشتووی هەیە.

پێشتر ئاوی خواردەمەنی ئەو خەڵکە لە حەڵقە چایێکی دەڤەری ئاوایی بەرهەم دەهات. بەڵام ئەمساڵ بە بۆنەی نەبارینی بەفر و باران، ئاوی ئەو چایە وشک بوو، بۆیە خەڵکی ئاوایی و لە پێشا دێهیار و شۆرای ئەو دێیە دەس بە داوێنی چلچەمە بوون که بە ڕاکێشانی ۹ کیلۆمتر لوولە، ئاوی یەکێ لە کانیاوەکانی چلچەمەیان بۆ ئاوایی گواستەوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە ساڵانێ ڕابردوو لەم کاتانەیا سەرانسەری چلچەمە بەفر گرتبووی.

جگە لە هاوکاری ئیدارات و بەرپرسان، هاوکاری جەماوەری خەڵکی ئاوایی وەک زۆربەی کارە جەماوەریەکان سەرنج ڕاکێش بووە. نزیکەو یەک میلیارد تمەن تێچووی ئەم کارە بووە و پێدەچێت حەوتەی داهاتوو بە ئامادە بوونی هەندێ لە بەرپرسان، ئاو بە ئاوایی بگات.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

دکمه بازگشت به بالا