۱۸ی بەفرانباری١٢٨١هەتاوی-٩ژانویە١٩٠٣زایینی-٩ی شەواڵی ١٣٢٠ مانگی

ڕووداوە مێژووییەکان|ئەنوەر مەعریفەت

١١٦ساڵ پێش و سه‌رله‌ ئيواره‌ی ڕۆژێکی وەکوو ئەمڕۆدا بازاری شاری سه‌قز ئاگری گرت. له‌م سووتمانه سامناكه‌دا كه بۆ ماوه‌ی چه‌ندين كاتژميـر دريژه‌ی بوو، كه‌ل ‌وپه‌ل، كاڵای بازرگانی، كۆتال و ئازووقه و نه‌ختينه‌ی زياتر له دووسه‌د دووكانی ناوبازار سووتا. دوابەدوای ئەم ڕووداوە کە زەرەر و زیانێکی فراوانی لێکەوتەوە، قازی مەلا محەمەد کەریمی شێخولئیسلامی ناسراو بە «قاضی کوثر» بە پەخشانێکی ئەدیبانە و بە زمانی فارسی نامەیەکی نووسی بۆ (ظل‌السطان) کوڕی ناسرەدینشای قاجاڕ و تێیدا ئاماژەی بە زیانی فراوانی ئەم سووتمانە و داوای یارمەتی و دڵدانەوەی هاووڵاتیانی سەقزیی کردبوو.

لەم نامەدا نووسرابوو:« سەبووری و هەتوانێ ئەگەر بۆ دانیشتوانی ئەم شارە مابێتەوە، ئەوە ئۆمێدی پەناهێنانە بەر درگانەی پاکی ئێوەیە و بەس؛ چونکوو لە سووتمانەکەی دووسال لەمەو بەری شاری سلێمانی، بەزەیی دەوڵەت لە ئاست خەڵکی ئەو شارە بە قەرەبوو کردنەوەی تێچووی ئاوەدان کردنەوەی دووکانەکان و یارمەتی و دەسقەرز بۆ ماوەی چەند ساڵ خۆی نیشان دا. لە سووتمانی ئوستانەکانی ئازەربایجان و مەراغە و زەنگان و شوێنی دیکەش کە چەند ساڵ پێشتر ڕووی دا، هاووڵاتیان کەوتنە بەر لێبوردن و یارمەتی و ئێستا کات و جێگەی خۆیەتی کە زیان لێکەوتووەکانی سەقزییش لە بەزەیی و بەخششی شاهانە بێ بەهرە نەمێننەوە و دۆعاگۆی هەتایی بن، زیانی سووتمانەکەی شاری سەقز لە چاو شارەکانی تر زۆر زیاترە و لەو ڕۆژەوە کە بونیادی شاری سەقز دانراوە تا ئێستا هەرگیز کارەساتێکی وا گەورە و پڕزیانی لێ نەقەوماوە.»

مطالب مرتبط

یک دیدگاه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا