ڕووداوە مێژووییەکان

۳۱ی خاکەلێوە‌ی ۱۳۰۲‌ی هه‌تاوی و ۵ی ره‌مه‌زانی ۱۳۴۱ی مانگی

ئەنوەر مەعریفەت| ٩٦ ساڵ پێش ئێستا حاجی مەحموودی ئەمینی ناسراو بە (حاجی مەلیکولتوجار) لە مانگی ڕەمەزان و پێش بەربانگی ئەمڕۆژە بە دەست و فەرمانی بەگزادەکان کوژرا و تەرمەکەیان شاردەوە کە پاشتر دۆزرایەوە و لە ڕی و رەسمێکی شایان دا ئەسپەردەی خاک کرا.

گۆیا هۆی کوشتنی حاجی مەحموود ئەوە بوو کە وێڕای جەماعەتێکی تر لە هاوشاریانی سەقزی کە ڕازی و پێمل بە دەسەڵاتی زۆرەملی عەشایەر و سمایل ئاغای شکاک(سمکۆ) نەبوون پەنامەکی نامەی سكاڵیان دەنارد بۆ سنە و تاران، ئەمەش لای بەگزادەکان ئاشکرا دەبێ و هەندێ نامە و تۆماریان دەست دەکەوێت. لەبەر ئەمە ئەکەونە وێزەی نووسەران و بنێرانی نامە، کە یەکیان مەلیکولتوجار بوو. گیراوەکانی دیکەیان بە پارە و بەرتیل ڕزگار کرد، بەڵام مەلیکولتوجاریان کوشت.

بە هۆی بەدواداچوون و سکاڵای حاجی محەمەد و بنەماڵەی ئەمینی، دواتر ڕۆستەم خانی ساوان وەک ئامری کوشتنی مەلیکولتوجار و هەروەها حەیبەڵلاخانی حەبیبی لە سەقز لەسێدارە دران.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

دکمه بازگشت به بالا