دڵنیا بن لە ئاسایشی شوێنی کارتان

“کاتێکی وا لە بەر دەست نییە
لەم گۆڕانکارییە هەرێمییەدا ( کەشوهەوا)
دڵنیا بن لە ئاسایشی شوێنی کارتان”

ئەمە درووشمی ئەمساڵی (۲۰۲۴) ڕێکخراوەی نێودەوڵەتی کارە، (ILO) بە بۆنەی ۲۸ی ئاوریل (۹ی گوڵان) ڕۆژی جیهانی تەندرووستی پیشەیی (ئیش و کار) (بە فارسی: بهداشت حرفەای بە انگلیسی: occupational health)

بێهداشت حرفەیی یان تەندرووستی پیشە و کار یەکێ لە بوارە خوێندنەکانی ئەندازیارییە، لە ئێران سەر بە وەزارەتی تەندرووستییە کە کارناسانی ئەم بووارە لە بابەتی پێشگری لە نەخۆشییە پیشەییەکان و کەم کردنەوەی ڕێژەی ڕووداوە کارییەکان (کاهش حوادث شغلی) و بەرزبوونەوەی ئاستی سڵامەتی کرێکاران لە کۆمەڵگا و کارگە پیشەسازییەکان (کارگاه‌های صنعتی) چالاکییان هەیە.

شعار روز جهانی ایمنی و بهداشت حرفه ای سال ۲۰۲۴

یەکەمین کومیتەی هاوبەشی ڕێکخراوەی بێهداشتی جیهانی و ڕێکخراوەی نێودەوڵەتی کار کە لە ساڵی ۱۹۵۰ پێکهات، بێهداشتی حێرفەیی ئاوا پێناسە دەکات: پێک هێنان، ڕاگرتن و بەرزکردنەوەی ئاستی سڵامەتی ڕۆحی و جەستەیی و کۆمەڵایەتی کرێکاران له هەموو پیشەکاندا، هەروەها پێشگری لە نەخۆشییەکان و کارەساتگەلێ کە بە هۆی ئیش و کارەوە دێنە ئاراوە.

کارناسانی ئەم بوارە لە بنکەکانی تەندرووستی، نەخۆشخانەکان و هەروەها زۆرینەی زۆریان لە کانگاکان(معادن)، سەنعەتی پترۆکیما، وەزارەتی وزە و نەوت، کارگە پیشەسازییەکان(صنایع) و یان کۆمپانیاکانی پێوانەکردنی هۆکارە زیانبەخشەکان (شرکت‌های اندازەگیری عوامل زیان آور) (کەرتی تایبەتی واتا خسووسی) کار دەکەن که بە پێی ئەوەی دامەزراوەی حکوومی نین گرفت و کێشەی زۆریان لە مەڕ نەبوونی سەقامگیری شۆغڵی و داهات و سێنفێ بەهێز لە وڵاتدا هەیە.

بەڵام بە هەموو ئەو کێشانەوە کارناسانی ئەم بوارە لە ئاستی وڵات بە گشتی و شاری سەقز بەتایبەتی، لە ماوەی چەن ساڵی ڕابردووەوە هاوپەیمان بوون بۆ پەرە بە فەرهەنگ و نەریتی تەندرووستی و ئاسایشی شوغڵی و بەرزکردنەوەی ئاستی زانیاری و هۆشیاری خەڵک لە مەڕ هەر چەشنە کێشە و گرفت و نەخۆشییەک کە بە هۆی پیشە و کاریان دێتە ئاراوە یان لەوانەیە بێتە ئاراوە. لە شاری سەقز پتر لە ۳۰ کارناس لەم بوارەدا خزمەت ئەکەن کە زۆربەیان لە ناو سەنعەتدا و دوور لە شارن،

سەرچاوە فەرمییەکان باس لەوە دەکەن، ٣٤٠ ملیۆن کەس قوربانی ئەو ڕووداوانەن کە بەهۆی ژینگەی کارکردنی ناپارێزراوەوە ڕوودەدەن و ١٦٠ ملیۆن کەسیش بەهۆی نەخۆشییە پیشەییەکانەوە گیان لەدەست دەدەن. بە پێی سەرچاوەیێکی ئێرانی ئەو ڕووداوانەی کە بەهۆی کارەوە ڕوودەدەن ساڵانە ۴%ی بەرهەمی ناوخۆیی وڵات بەفیڕۆ دەدەن

بەشێ لە کاریگەری ئەم بوارە لە کۆمەڵگا:

بێهداشت حێرفەیی پێت ئەڵێ کە بە ڕچاوگرتنی هەندێ ڕێسای کار و هەندێ بابەتی تەندرووستی ئەتوانی ژیانێکی بێ کێشەتر و سڵامەتترت هەبێ و هەروەها تا ڕادەیێکی بەرچاو لە هەر چەشنە ڕووداوێکی کاری دوور بیت.

بەو پێیە کە دسپێکی هەر کارێ پشکنینی پزیشکی بکرێت و هەر ساڵ ئەمە دووپات بێتەوە، کارناسان دەڕوانن کە نەخۆشیێک لە کرێکاراندا ڕووی لە زیاد بوون یان سەرهەڵدان هەیە یان نە

پێوانەکردنی هۆکارە زیانبەخشەکانی پیشەیی کە پێمان دەڵێت کوێ، چ ئامێرێ و چی هۆکاری زیان گەیاندنە بە کرێکار یان ئامرازەکانی کار (اندازەگیری عوامل زیان آور)

هەوڵ بۆ لابردن یان کەم کردنەوەی ئەو هۆکارە زیانبەخشە کارییانە ( وەکوو کەم بوونی ڕووناکی، بوونی ماددەیێکی کیمیایی یان بوونی دەنگی زیانبەخش و…

کۆنترۆڵی کارکردن، بە شێوازی جۆراوجۆر؛ وەکوو لیستی پشکنین بۆ ئەوەی بزانین چ شتێک لە سەر کارا لە حاڵەتی ئاسایی خۆی دوورە و کاتی گۆڕین یان تەعمیری چییە، پێش ئەوەی ڕووداوێ ڕووبات پێی بزانین و هۆکارەکە لابەین یان کۆنتڕۆڵی بکەین

خەمڵاندنی مەترسی( ارزیابی ریسک)
پێمان ئەڵێ ئەولەویت لە لابردنی حاڵەتە نائاساییەکان چییە و چی زۆرترین مەترسی هەیە ک بە زانست و دابینی بوودجەی پێویست ئەم مەترسییە تا ڕێژەی پێویست دابەزێ کە ئەم بابەتە هەم بە سوودە بۆ کرێکاران هەم بۆ خاوەن کارەکان (کارفرمایان)

ئامۆژگارییە زانستیەکانی کارناسان بۆ کرێکاران کە بریتین لە دووپات کردنەوە ڕێساکانی کار، فێرکاری، چۆنیەتی کار کردنی درووست بە ئامرازەکان هەروەها کەڵک وەرگرتن لە ئامێرە پاراستنییەکانی تاکەکەسی (وسایل حفاظت فردی)

هەر وەک ئاگادارن، لە کاتی تەشەنەی کرۆنادا کارناسانی بێهداشت ڕۆڵێ تایبەتیان گێڕا لە مەڕ ڕاگرتن و کۆنتڕۆڵی وایرۆسی کڕۆنا لە کارگاکان.

دیکەی بابەتەکان…

ئێرگۆنۆمی، بابەتی ژینگەیی، تەندرووستی ڕۆح و ڕەوان، تەندرووستی کۆمەڵایەتی، ئیمەنی هەموو بوارەکان، ئەندازیاری ڕووناکی و…کە لە تاقەتی ئەم دەقەدا ناگونجێ

بێهداشت لە کشتوکاڵ

تا ڕادەیێک گرینگی بێهداشت لە کارگەکاندا بەرچاو و حاشا هەڵنەگرە، تەنانەت لە ژیانی تاکەکەسیشماندا بەڵام بە پێی ئەوەی ناوچەی خۆمان کە لە ئاستێکی بەرچاو بە کشتوکاڵ و وەرزێری سەرقاڵن و لەم ساڵانەی دوایی ڕووداوی هەڵاواردنی تەراکتۆر و گیان لە دەستدانی ژمارەیێکی بەرچاوی خەڵک، بەو هۆیەوە، زۆر بووە بە پێویستم زانی ئاماژەیێک بکەم بەوەی کە ئەوە زانستی بێهداشتی ئیش و کارە کە ئەتوانێ بە نووسینی دەستووری کاری درووس و وەبیرهێنانەوەی کاتی تەعمیر و ڕاگرتنی سڵامەتی ئامرازەکانی کار لەم بوارەیا کاری گەورە کات و خەڵکی خۆمان لە داهاتوویێکی نزیکدا، سوودی زیاتر لە ڕێنماییە زانستییەکانی کارناسان وەرگرتن.

ئەیووب موحەممەنژاد/ کارناسی تەندرووستی پیشەیی

مطالب مرتبط

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

دکمه بازگشت به بالا