٦ی گوڵان، ڕۆژی سنە

بەپێی نووسراوەکانی ئایەتوڵڵا مەردوخ، لە بەرگی دووەمی مێژووی مەردوخدا، سلێمان خان ئەردەڵان، شاری سنەی لە ذوقەعدەی ساڵی ١٠٤٦ دامەزراندووە، کە هاوتایە لەگەڵ ٦ی گوڵانی ساڵی ١٠١٦.
شارەوانی و شۆرای شاری سنەیش بۆ ڕێزلێنان لە مێژوو و کولتوری ئەم شارە لە ساڵی ۱۳۹۷دا ڕۆژی ٦ی گوڵانی وەک ڕۆژی سنە ناونیشان کرد.
بەو پێیەی کە شاری سەقز باکگراوند و مێژوویەکی زۆر کۆنتری هەیە، جێی خۆیەتی بەرپرسان بە لەبەرچاوگرتنی تواناکان و پێگەی ئەم شارە لە ناوچەکەدا ڕۆژێکی وەها لە ساڵنامەدا بۆ تۆمار بکەن و بەم شێوەیەش مێژوو و پاشخانی ئەم شارە زۆرتر بناسریت.