فێستیڤاڵی سەمای دهۆک بەڕێوەچوو
یەکەمین فێستیڤاڵی هەڵپەڕکێی دهۆک بە ئامادەبوونی هونەرمەندان لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان لە پارێزگای دۆهوک لە ژێر دروشمی “پێکەوە دڵخۆشین” بەڕێوەچوو و ڕۆژی ڕابردوو کۆتایی بەکاری خۆی هێنا.
ئەم فێستیڤاڵە لە ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە ۲۹ و ۳۰ ئاپریل بە بەشداریی ١٣ گرووپ لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان وەک هەولێر، سلێمانی، کەرکووک، دهۆک، شنگال، بتلیس، قامیشلوو، بۆکان، سنە، مەریوان و خوراسان بەڕێوە چوو.
لە پەراوێزی فێستیڤاڵەکە کۆنسێرتی مۆسیقا، نمایشی هەڵپەڕکێی گروپی، نمایشی جل و بەرگی کوردی و چەن پانێل لە سەر هەڵپەڕکێ و هەندێ چالاکی هونەریی جۆراوجۆر بەڕێوە چوو.
هاوکات لە گەڵ ئامادەنوونی نووسەران شاعیران و گۆرانیبێژانی کورد، دوکتور “قوتبەدین سادقی” دەرهێنەر و ئەکتەری شانۆ و خەڵکی شاری سنە لە پانێلی “ڕەگ و کەلەپووری هەڵپەڕکێی کوردی” بەشداری کرد.