لە گەڵ سروە؛
ئارەزووی کچێکی نابینا

✍️وەرگێڕ لە فارسییەوە: نیزام غەفاری
دەڵێن هەتاو ئێجگار جوانە و دیمەنی پۆلە گوڵی سەر جۆگە و جۆبار گەلێک دڵگرە. دەڵێن هەڵفڕینی باڵندەکان وەک سەمای فریشتە وایە . دەڵێن بە شەو زریوعی ئەستێرە و پڕشنگی مانگەشەو دڵی مردوو زیندوو دەکاتەوە. دەڵێن رەنگی گوڵان لە بۆنیان ەۆشتر و جوانترە.
دەڵێن دۆڵەکان، کێو پارەکان، سەوزەڵانییەکان و مێشە و دارستانەکان، کانی و حۆبارەکان لە بەرەو بەیاندا ئەوەندە جوان و دڵبزوێنن کە مرۆڤ ناتوانێ دەستیان لێ بەردا و بەجێیان بێڵێ و ناچار لە بەرانبەریاندا چۆک دادەدا و کرنووش دەبا.
بەڵام منی بێبەش لە دیتن و بینائی، نە شەپۆلی بێ وچانی دەریا دەبینم و نە گوڵە رەنگا و رەنگەکان، نە ئاسمان نە هەتاو، نە مانگەشەو نە دیمەنی دڵبزوێننی بەیانان، نە چرۆ، نە گوڵ، نە شەونم… بڕوام پێ بکەن لە نەدیتنی ئەمانە دڵتەنگ نیم. نە خوایە! نە… هیچ کام لە جوانییەکانی ئەم جیهانەم بەلاوە گرینگ نیە.
بەڵام خۆزگە جارێ، تەنیا جارێ رووی دایکمم بدیبایێ!
سەرچاوە: گۆڤاری فەرهەنگی-ئەدەبی سروە، ساڵی یازدەهەم، ژمارەکانی ۱۱۶-۱۱۵، رێبەەدان و رەشەنەی ۱۳۷۴.، لاپەرەی ۴۵.