گوڵانی کوردستان

ژینگە و سروشتی کوردستان پڕاوپڕە لە جوانیی و ئەم جوانیانە بەتایبەت لە وەرزی بەهار و مانگی گوڵاندا زۆرتر خۆیان دەنوێنن.
بێگومان گوڵیش وهکو ناسکترین و دڵڕفێنترین بهشی سروشت، شوێنی خۆی له بوارە جۆراوجۆرەکانی ژیانی ئێمەدا دۆزیوهتهوه و بە دەیان گیا و گوڵ، لە ناوچەکانی کوردستاندا دەڕوێن.
بۆ نموونە، بابونە یان گوڵە چاوێشە کە گوڵە چەرمی، گوڵە چەرمەڵەیشی پێ دەڵێن. گوڵێکی زۆر جوانی کورتە باڵایە کە گوڵەکانی لەسەر لقەکانیەوەیە و ڕەنگیان لە ناوەندەوە زەرد و پەڕەکانیشی چەرموون.
وەک دەڵێن بۆ هەڵامەت و زگ ئێشە باشە و بە ئاوەکەی برینی خەرکانەی منداڵان بشۆرن سوودی هەیە. دەمکراوی ئەم گوڵە بە رادەی ۲۰ گرەم لە یەک لیتر ئاودا بۆ ئەو نەخۆشانەی کە گەدە و ریخۆڵەکانیان باش کار ناکات زۆر بەکەڵکە، هەروەها دەرمانێکی بەکەڵکە دژی یاو و گەشکە و دژی کرمی سکیشە.