ئامادەکاری بۆ نەورۆز

نەورۆز لە کوردەواریدا جێگە و پێگەیێکی تایبەتی هەیە و وەک هێمایەک بۆ ئازادی و داهاتوویێکی گەش دێتە ئەژمار.

بۆیە هەمووان لە شار و گوندەکانی کوردستان هەوڵ ئەدەن بە باشترین شێواز ئەو داب و نەریتانەی لە سەر نەورۆز لە ساڵانێ دێرینەوە پێیان گەییشتووە بەڕێوەی بەرن.

لە شاری سەقزیش لە چەن ڕۆژ لەوە پێشەوە ئاهەنگی نەورۆز دەستی پێ کردووە و بۆ نموونە گرووپە جۆراوجۆرەکانی ساخەوانی ڕۆژی ڕابردوو بە حازر بوون لە وەنەوشە، جاقل، نەکەرۆز و… بە پێشوازی نەورۆزەوە چوون.

ئەم ئامادەکاریانە ڕۆژانی داهاتوو و بە تایبەت سبەینێ درێژەی دەبێت. لە شاری سەقز، شارۆچکەی ساحێب و دەیان گوندی دیکە هەموو ئامادەکارییان بۆ ئەم ئاهەنگە بە جێ هێناوە و بەڕێوە بەران داوایان لە جەماوەری خەڵک کردووە بە جل و بەرگی کوردانەوە لە ئە ئاهەنگەکاندا بەشداری بکەن.

مطالب مرتبط

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

دکمه بازگشت به بالا