ئەمڕۆ چلەی زستان دەستی پێکرد

شارەزایانی کەشناسیی کوردەواری لە سەر ئەو باوەڕەن لە ئەمڕۆوە چلەی زستان دەست پێ دەکات. وەرزی زستان ٩٠ رۆژە، ۲۵ی سەرەتا و ۲۵ی كۆتایی، ئەوەی لە ناوەڕاستەوە دەمێنێتەوە ٤٠ ڕۆژەو بە چلەی زستان حسابە و لە ٨ بەش پێک دێت و هەر بەشیشی ۵ ڕۆژە کە بەم شێوەیەی دابەش کراوە:
١- بێدرخە:
لە ٢٦-٣٠ی بەفرانباربەرانبەر ١٦-٢٠ی کانوونی دووەم.
٢- بێڵندە:
١-۵ی ڕێبەندان بەرانبەر ٢١-۲۵ی کانوونی دووەم.
٣- مێرەم:
٦-١٠ی ڕێبەندان بەرانبەر ٢٦-٣٠ی کانوونی دووەم.
٤- ئۆغەن:
١١-١٥ی ڕێبەندان بەرانبەر ٣١ی ک٢-٤ی شوبات.
۵- پیت:
١٦-٢٠ی ڕێبەندان بەرانبەر ۵-٩ ی شوبات.
٦- پاڵۆز:
٢١-۲۵ی ڕێبەندان بەرانبەر ١٠-١٤ی شوبات.
٧- خدر:
٢٦-٣٠ی ڕێبەندان بەرانبەر ۱۵-١٩ی شوبات.
٨-ئەلیاس:
١-۵ ی ڕەشەمێ بەرانبەر ٢٠-٢٤ی شوبات.