خالید و خولیاكانی
صلاح محمدی| کارگردان و بازیگر تئاتر
یه‌كه‌مجار وشه‌ی «فستیواڵی شانۆی كوردی»م بیست سه‌ره‌تای ساڵه‌كانی ٧٠ی هه‌تاوی بو. كاك خالید، له دانیشتنێكی ئه‌ندامانی «انجمن نمایش» بۆ تاوتوێ كردنی «اولین جشنواره تئاتر سقز» گوتی: بۆ نه‌یكه‌ینه «یه‌كه‌م فستیواڵی شانۆی كوردی»! باسه‌كه‌ی زۆری نهخایاندو مایه‌وه تا ساڵی ٧٨ و یه‌كه‌م فستیواڵی شانۆی كوردی سه‌قز و ئه‌مساڵ، ١٣٩٧، ته‌مایه‌ری خولی پازدهین!
كاك خالید، له كتێبی «نظری به کردستان و دیداری با شعرای کُرد»، لاوێكی تامه‌زرۆی زمانی كوردیه‌و باسی تایبه‌تمه‌ندی و جیاوازیه‌كانی ده‌كات. پێشه‌كی كتێبه‌كه «منوچهر جهانبگلو»ی فارس نوسیویه كه مامۆستای «ادبیات و علوم سیاسی»هو ده‌ڵێت: … ئه‌وه‌ی له‌م كتێبه‌دا كۆ كراوه‌ته‌وه شوناسی گه‌لی كورده… بۆ هاندانی بیر و هزری خوێنه‌ر… «خاکی:۱۳۵۶،۸»).
«ئه‌فسانه»ی «نیما یوشیج»ی كرده بیانوی شانۆ (…سه‌رجه‌می گشت ئه‌مانه‌م به شێوهیهكیتر له چوارچێوه‌ی شانۆگهرییكدا دابین كردووه‌و ده‌وری كه‌سایه‌تی «ئه‌ڤیندار»م خستووه‌ته ئه‌ستۆی نیما…«خاكی:١٣٨٠،٤»).
«ئایه‌ره ئایه‌ره» ئاوڕێك له بیره‌وه‌ریه‌كانی تاڤی منداڵی هه‌تا ئه‌مڕۆیه‌تی(…ئێستایش حیلكهی مایین كوێتێكی هه‌رگیز نه‌بینراو، تریفه‌ی مانگه‌شه‌وێكی هه‌رگیز له به‌ژن نهپژاو، سه‌رده‌م و كاتێكی هه‌رگیز تیا نه‌ژیاو، ئاخڵه‌ی بیر و هه‌ستم ئه‌ده‌ن و به ته‌واوی سه‌رخۆش و مه‌ستم ئه‌كه‌ن. «خاكی:١٣٨١،١٢»).
كورته چیرۆكه‌كانی «خه‌ج و…»، گێڕانه‌وه‌ی شانۆ نه‌بینراو و نهبیسراوهكانیهتی له ساڵی ١٣٦٢ و زیندانی «ره‌جایی شار» هه‌تا موچهبڕانی هه‌تایی! (…واته من ببوومه باڵدار، ده‌متوانی پێ له عه‌رز ببڕم و به‌ره‌و هه‌ر شوێن و هه‌رێمێ دڵ بیخوازێ بده‌م له شه‌قه‌ی باڵ و… بۆ فڕین راهات و شوێنی به‌رز و به‌ر بڵاو نیازه… زۆر زوو… له دوی شوێنێ به‌رز له ماڵ وه‌ده‌ر كه‌وتم. «خاكی:١٣٩٠،١٦»).
جگه له‌م چواره‌ی كه وه‌ك كتێب پێشكه‌ش به كتێبخانه‌ی كوردی كرد، ده‌یان نوسراوه‌و وه‌رگێڕانی شازی هه‌یه له كۆی به‌رهه‌مه‌كانی «احمد شاملو» هه‌تا «بیژن مفید»و «شاری حه‌كایه‌ت»ه‌كه‌ی. له شانۆنامهكانی «ئاره‌ش و ئهژیدههاك و…»ی «بیضایی» تا خوێندنه‌وه‌ی «گۆران» و گوڵی خوێناوی. له نواندنی شانۆی «بێ ریشه» و «ئازاره‌كانی كاكه مهم» و خوێندنه‌وه‌ی «ئانتیگۆن» هه‌تا گۆڤاری «ساكار» و خۆ كه‌وتنه«!» خوارێكی فام پێنه‌كراو( …له دوی شوێنێ به‌رز له ماڵ وه‌ده‌ر كه‌وتم)!!!
بیر له‌و چركانه ئهكهمۆ خالید، مینا «سێنێمار»ه‌كه‌ی «به‌یزایی»، له به‌رزایی هاڤێ به ئاسمان نزیكتر، به سواری «با» به‌ره‌و زه‌وی فڕی. كام وشه‌ی نه‌نوسراو و كام حه‌زی به‌دی نه‌هاتوی خۆی، بۆ خۆی ده‌گێڕایه‌وه كه فڕینه‌كه‌ی وه‌ك خۆشترین فڕین له فڕكه‌ی باڵی خه‌یاڵیدا بمێنێته‌وه، تا هه‌تایه؟ بیری كام نه‌كرده‌ی كرد كه بۆ دواجار دوایین شانۆی ژیانی ئافراند و فڕكه‌ی فڕینی خولیاكانی به له‌شیه‌وه نوساند… بۆ هه‌تایه.
خولیاكانی خالید له ناوماندا ده‌خولێنه‌وه‌و له ئامێزی له‌شێك ده‌گه‌ڕێن بۆ ئافراندنی شانۆی مهرگهژینی ژیانه‌وه… چما لێوێكی لیلوپهڕی رایموسێت و بیگوشێ له باوه‌شیا( رامموسه پڕ به لێوی لیلوپهڕیت«سه‌ردێڕی دوایین شێعری»).
🔸رۆژی شه‌ممه ٣ی گه‌لاوێژ، خه‌می ساڵێك دوری بۆ ده‌گێڕینه‌وه. (ئایچی _ گۆشه‌ی هونه‌رمه‌ندان)
سه‌لاح محه‌مه‌دی
سه‌رچاوه‌كان:
– خاكی خالد، نظری به کردستان و دیداری با شعرای کُرد، شرق، تهران، اول، ١٣٥٦
– یوشیج نیما، ئه‌فسانه، خاكی خالید، ته‌وه‌كولی، تاران، یه‌كه‌م، ١٣٨٠
– خاكی خالید، ئایه‌ره ئایه‌ره، نه‌قشی چه‌لیپا، تاران، یه‌كه‌م، ١٣٨١
– خاكی خالید، خه‌ج و…، گوتار، سه‌قز، یه‌كه‌م، ١٣٩٠