دوو کتێبی کوردی لە چاپ درا

کتێبی “شانامهی کوردی بهرگی سێهەم” توێژینهوهی “حهیدهر لوتفینیا” به هاوکاری پهخشانکاری بیریار و دیزاینی لوقمان نادرپوور له شاری سهقز له چاپ درا.
ئەم بەشە لە شانامەی کوردی ٢٤٨ لاپەڕەیە کە لە سێ بەش درووست بوە و تازەترین چیرۆکەکانی بنەماڵەی ڕۆستەم و زاڵ نیشان ئەدات.
لە هەواڵێکی دیکەدا، سەرجەم گۆرانییەکانی مامۆستا “محەممەد ماملێ” وەشانی نوێ و سەد گۆرانی زیادکراو، لە ژێرناوی “بازی بێریان” لە لایەن وەشانخانەی مادیار چاپ و بڵاو کرایەوە.