تەمەنێک شەوقی فێرکاری و فێر بوون

عێرفان ساحێبی لە بەرەی مامۆستا ڕەسوڵ شیرازی و لەو کەسانەیە کە عیشق و شەوقی لەڕادەبەدەری بە فێربوون و فێرکاری بوە. بەو ناونیشانەی کە ۶۴ ساڵ لە تەمەنی ۸۷ ساڵەی خۆی وەک مامۆستا لە قوتابخانە و زانکۆکان سەقز و ناوچە تێپەڕ کردووە.

ئەو کەسێک بوو کە پێی باش بوو بەجێی ڕۆییشتن بۆ زانکۆ گەورەکانی وڵاتی ئەمریکا و تەمەنێک ئاسایش و ئارامش، لێرە بمێنێ و لە قوتابخانەکانی سەقز بەرەیێکی ئاگا و زانا پەروەردە بکات.

ئاساییە کە گەورە پیاوێکی ئاوا ئەبێ ڕێزی لێ بگیرێت، هەر بەم بۆنەوە ئەنجومەنی ئەدەبیی گۆران و بنکەی کتێبخانەی گشتیی شاری سەقز ڕێوڕەسمێکی بۆ یادکردنەوەی ساحێبی لە سەرماوەزی ۱۴۰۲ ساز کرد.

هەر وەها واکاوی بە بۆنەی یادی لە دایکبوونی مامۆستا ساحیبی کە ڕۆژی ١٤ی گوڵانە، لەگەڵ ئەم مامۆستا خانەنشین بووە وتووێژێکی کردە و کۆی مەراسمەکە و وتووێژەکەی بۆ بەردەنگەکان ئامادە کردە.

بەم شێوە ئەمانەوە بێژین: «مانوو نەبی مامۆستای مانوو نەناس».

مطالب مرتبط

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

دکمه بازگشت به بالا