ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی سێ ناوداری کورد لە بواری فەرهەنگ و هونەردا

۲۴ی بەفرانبار هاوکاتە لە گەڵ کۆچی دوایی سێ ناوداری کورد لە بواری فەرهەنگ و هونەردا کە لە درێژەدا ئاماژەیان پێ دەکەین؛

۱. سوارە ئیلخانیزادە؛ شاعیر، نووسەر و بێژەری بەشی کوردی ڕادیۆ تاران.

له ساڵی ۱۳۱۶ی ک.ه له ئاوایی تورجانی شاری سەقز لە دایک بوو و لە ۲۴ی بەفرانباری ساڵی ۱۳۵۴ لە بۆکان کۆچی دوایی کرد.

سوارە ئیلخانیزادە

سوراە لە شاعیرانی نوێخواز بووە و زۆر کەس بە باوکی شیعری نوێی کوردیی لانی کەم لە کوردستانی رۆژهەڵات دەیناسن. شیعری «پیرە هەڵۆ» یەکێ لە هەرە شیعرە بەرز و بە نرخەکانی ئەم شاعیرە بە ناوبانگەیە کە دەڵێ:
ژینی کورت و به هه‌ڵۆیی مردن
نه‌ک په‌نا بو قه‌لی ڕوو ڕه‌ش بردن
لای هه‌ڵۆی به‌رزه‌فری به‌رزه‌مژی
چون بژی شەرتە نه‌وه‌ک چه‌نده بژی

۲. عەبدولکەریم جەلال مەحموود؛ ناسراو بە کەریم کابان

کەریم کابان لە ساڵی ۱۹۲۷ی زایینی لە سلێمانی لە دایک بوو. لە ۱۹۴۱دا یەکەم گۆرانی خۆی تۆمار کرد و لە ساڵی ۱۹۴۵ بو بە بەرپرسی بەشی کوردی ڕادیۆ بەغدا.

ئەم هونەرمەندە بەناو بانگە ۱۴ی کانوونی دووەمی ۲۰۱۶ (۲۴ی بەفرانباری ۱۳۹۴ی) لە تەمەنی ۸۹ ساڵیدا دوای ۷۰ ساڵ خزمەت کردن بە گۆرانی و مۆسیقای کوردی لە نەخۆشخانەی شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد و لە ڕێوڕەسمێکی شکۆمەندانەدا لە “گۆڕستانی سەیوان”ی ئەو شارەدا نێژرا.

عەبدولقادر حەسەن گۆرانیبێژ لە بارەیەوە دەڵێ: «ھەر ھۆنراوە و ئاوازێک دانسقە نەبوایە نەی دەکردە گۆرانی، ئەو ئاواز و ھۆنراوانەشی ھەڵی دەبژراد بۆخۆی و قادر کابانی برای شتی بژاردەبوون تاکو ئێستاش بەزیندوویی مانەتەوە».

۳. موحەممەد قازی

نووسەر و وەرگێڕی مەهابادی کە لە ۱۲ی خەرمانانی ۱۲۹۲ چاوی بە دونیا هەڵێنا. ساڵی ١٣١٥ لە دارەلفۆنوون کە بەناوبانگ‌ترین خوێندنگەی تاران بوو خوێندنی بەر لە زانستگەی تەواو کرد و سێ ساڵ دواتر، لە ١٣١٨دا بڕوانامەی «ماف»ی لە زانکۆ تاران وەرگرت و ساڵی ١٣٣٧ لە لایەن ئەو زانکۆیەوە خەڵاتی باشترین وەرگێڕی پێشکەش کرا.

بە هۆی هەوڵ و تێکۆشانی ئەم وەرگێڕەوە، خەڵکی ئێران توانییان لە گەڵ شاکارە ئەدەبیەکانی دنیادا ئاشنابن. وەرگێڕانی ڕۆمانی “دۆن کیشۆت” لە باشترین کارەکانی قازییە.

محەممەد ڕەزا شەفیعی کەدکەنی لە پارچه شیعرێکدا بۆ ۸۱مین ساڵوەگەڕی لە دایکبوونی قازی دەڵێ:

قاضیا! نادره مردا! و بزرگا! رادا!
سال هشتاد و یکم بر تو مبارک بادا!
شادی مردم ایران چو بود شادی تو
بو که بینم همه ایام به کامت شادا
پیر دیری چو تو، در دهر نبینم امروز
از در بلخ گزین تا به خط بغدادا
شمع کُردانی و کُردان دل ایرانشهرند
ای تو شمع دل ما، پرتوت افزون بادا
خان زند، آن که چنو مادر ایران کم زاد
رستم کُرد بُد اما نه که فرخزادا
اصل «کُرمانجی» و «گورانی» و «زازا» خود چیست؟
حرف شیرین که سخن سر کُنَد از فرهادا
عمری ای دوست به فرهنگ وطن جان بخشید
قلمت صاعقهٔ هر بد و هر بیدادا
همچنین شاد و هُشیوار و سخن پیشه بزی
نیز هشتاد دگر بر سر این هشتاد!

قازی لە ڕۆژی ٢٤ی بەفرانباری ساڵی ١٣٧٦ی کۆچی ھەتاوی لە تەمەنی ٨٤ ساڵەیی‌دا، کۆچی دوایی کرد و لە گۆڕستانی شاعیرانی لە پاڵ مامۆستا ھێمن و ھەژار و ماملێ و ناودارانی تری کوردەوە بە خاک سپێردرا.

لە مووزەی مامۆستا ھێمن لە شاری مەھاباد ژوورێک بە ناوی محەممەد قازییەوە کراوە و بێجگە لە بەرھەمە چاپ کراوەکانی، بەشێک لە یادگارەکانی ئەویشی تێدا پارێزراو و ڕانراوە.

یاد و ناویان بەرز و پیرۆز بێ

مطالب مرتبط

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

دکمه بازگشت به بالا