ساڵڕۆژی کۆچی دوایی مامۆستا قانع

سەید محەمەد کابولی ناسراو بە قانع، شاعیرێکی بەناوبانگی کورد بووە. قانع سەبارەت بە زێدی خۆی دەڵێت: لە ئەسڵا خەڵکی دۆڵاشم، مەریوان جێگەی ئەژدادم/ موحەممەد (کابولی)م ئەمما تەخەللوس (قانع)م ناوە.

بە سێ زمانی کوردی، فارسی و عەرەبی لە بوارگەلی نیشتمان پەروەری، نەتەوایەتی، کۆمەڵایەتی، عیشق و ئەوین و ئایین شیعری وتووە و شیعرەکانی ھەوێنی بیرێکی پێشکەوتوو خوازانەن بۆیە داوی سەردەمانێک خوێنەری هەر ڕوو لە زیادبوونن.

 

قانع بە ھاوکاری مامۆستایان (عەلادین سەجادی و شوکر مستەفا) توانی پێنج بەش لە شیعرەکانی بەشێوەی دیوانی جیاجیا چاپ بکات، کە بریتین لە: گوڵاڵەی مەریوان، باخچەی کوردستان، چوارباخی پێنجوێن، شاخی ھەورامان و دەشتی گەرمیان.

لەژیانیدا گەلێ کارو پیشەی وەکوو مامۆستای قوتابخانە، کرێکاری، مامۆستای مزگەوت، جوتیاری و ئاشەوانی و… کردووە و نازناوی “قانع”یش هەر بەهۆی هەژار و سەختی ژیانیەوە بووە و دواتر بە «شاعیری چەوساوەکانی کوردستان» ناوبانگی دەرچووە.

قانع لە ڕۆژی ۱۷ی گوڵانی ۱۳۴۴ی هەتاوی لە گوندی لەنگەدێ لە ناوچەی پێنجوێن کۆچی دوایی کرد.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

دکمه بازگشت به بالا