ساڵڕۆژی کۆچی دوایی مامۆستا قانع

سەید محەمەد کابولی ناسراو بە قانع، شاعیرێکی بەناوبانگی کورد بووە. قانع سەبارەت بە زێدی خۆی دەڵێت: لە ئەسڵا خەڵکی دۆڵاشم، مەریوان جێگەی ئەژدادم/ موحەممەد (کابولی)م ئەمما تەخەللوس (قانع)م ناوە.
بە سێ زمانی کوردی، فارسی و عەرەبی لە بوارگەلی نیشتمان پەروەری، نەتەوایەتی، کۆمەڵایەتی، عیشق و ئەوین و ئایین شیعری وتووە و شیعرەکانی ھەوێنی بیرێکی پێشکەوتوو خوازانە بوون بۆیە داوی سەردەمانێک خوێنەری شیعرەکانی هەر ڕوو لە زیادبوونن و وەک دەڵێت:
وڵاتت چاوەڕوانی سەنعەتە تا پرچ و زەرع و ڕیش
خەرافات و درۆ لابە ئەگەر تۆ ئەهلی ئیمانی
لەژیانیدا گەلێ کارو پیشەی وەکوو مامۆستای قوتابخانە، کرێکاری، مامۆستای مزگەوت، جوتیاری و ئاشەوانی و… کردووە و نازناوی “قانع”یش هەر بەهۆی هەژار و سەختی ژیانیەوە بووە و دواتر بە «شاعیری چەوساوەکانی کوردستان» ناوبانگی دەرچووە.
قانع لە ڕۆژی ۱۷ی گوڵانی ۱۳۴۴ی هەتاوی لە گوندی لەنگەدێ لە ناوچەی پێنجوێن کۆچی دوایی کرد.