لافاو له هەولێرەوە تا مەهاباد

بە ڕاپۆرتی کەناڵی ڕووداو، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ بە هۆی بارینی زۆری باران و هەستانی لافاو، ۸ کەس لە هەولێر گیانیان لە دەست دا و هەر بەو بۆنەوە زیانێکی زۆر بە هاووڵاتیان گەییشت.

هەر وەها لە شاری مەهابادیش لافاو لە چەن شەقام هەندێ گیر و گرفتی بۆ خەڵکی ئەو شارە درووست کردووە.

تا ئەم کاتە هیچ ڕاپۆرتێک لە بارینی باران لە شارەکانی پارێزگای کوردستان تۆمار نەکراوە.

بەرپرسی ئیدارەی کەشناسی شاری سەقز بە واکاوی ڕاگەیاند؛ بارینی باران لە شاری سەقز ئەمڕۆ دوانیوەڕۆ دەست پێدەکات و تا سبەینی درێژەی دەبێ و لەوانەیە کۆی بارینەکان بگات بە ۲۰ میلیمەتر.

مطالب مرتبط

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

همچنین ببینید
بستن
دکمه بازگشت به بالا