هه‌ندێ که‌ند و کۆسپی به‌شی فه‌رهه‌نگ له سه‌قز

✍️عه‌تا ئه‌حمه‌دی
به‌گشتی به‌شی فه‌رهه‌نگ له‌م شاره‌دا زۆر کوڵۆڵ و بێ ده‌ره‌تانه و ئه‌و جۆره‌ی که شیاوه له لایه‌ن به‌رپرسان، کاربه‌ده‌ستان و به‌ڕێوه‌به‌رانی شاره‌وه به‌های پێ نه‌دراوه و نادرێ. ئه‌مه له حاڵێکدایه که له زۆر کۆڕ و کۆبوونه‌وه و میتینگدا بانگه‌شه‌ی فه‌رهه‌نگی بوونی بۆ ده‌که‌ن و هه‌وڵ ئه‌ده‌ن به هه‌ر شێواز و له‌ونێک بووه ئاوێزانی ئه‌م به‌ستێنه بن و وه‌ک که‌سایه‌تییه‌کی فه‌رهه‌نگی خۆیان پێناسه بکه‌ن. به‌زۆری فه‌رهه‌نگ ئامرازێ بووه بۆ ئه‌م که‌سانه و له کرده‌وه‌دا به پێی گه‌وره بوونه‌وه‌ی شار و زێده بوونی حه‌شیمه‌ت له گه‌ڕه‌ک و ناوچه‌کانی شاردا هه‌نگاوێکی ئه‌وتۆ و شیاو و به‌ده‌ستوور بۆ دانانی ناوه‌نده فه‌رهه‌نگییه‌کان هه‌ڵنه‌گرتووه و زۆرجار کاندیداکانی شۆڕا و نوێنه‌رایه‌تی شار به مه‌به‌ستی کۆکردنه‌وه‌ی ده‌نگی خه‌ڵک خۆیان له کاروباری فه‌رهه‌نگ هه‌ڵقورتاندووه و به‌داخه‌وه هه‌ندێ جاریش هه‌ڵسوکه‌وتی به‌رپرسان ڕاس به پێچه‌وانه‌ی گه‌شه‌ی فه‌رهه‌نگی بووه و نه‌زانانه و نابه‌رپرسانه له که‌مکردن و سڕینه‌وه و قرتاندنی شوێنی فه‌رهه‌نگی شاردا کرده‌یان نواندووه. له ڕاستیدا نه‌ک هه‌ر هیچ به‌رنامه و گه‌ڵاڵه‌یه‌کی گشتگیر و تۆکمه بۆ گه‌شه و نه‌شه‌ی فه‌رهه‌نگی شار له ئارادا نییه به‌ڵکوو هه‌ڵسوکه‌وت و کرده‌وه‌ی زۆربه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران و کاربه‌ده‌ستانی فه‌رهه‌نگی شار دیم و روخساری شاریشی شێواندووه (ئه‌گه‌ر تاک و ته‌را که‌ڵکه‌ڵه‌ی فه‌رهه‌نگیان بووبێ ده‌نگیان زۆر بڕی نه‌کردووه و بیر و ڕایان نه‌هاتووه‌ته بواری جێبه‌جێ کردن) واته ئه‌و بینا و زه‌وییانه‌ی ناو شار که مۆرک و کاربه‌ری فه‌رهه‌نگییان پێوه‌یه و ڕووخێنراون یان کاربه‌رییان بۆ نافه‌رهه‌نگی گۆڕاوه و شوێنیان کوێر بووه‌ته‌وه و هه‌تادێ ئه‌و زه‌وییانه‌ی که له “طرح تفصیلی/نەخشەی گەشە پێ‌دان” شاردا کاربه‌ری فه‌رهه‌نگییان هه‌یه به‌ره به‌ره کاربه‌رییه‌که‌یان لێ دائه‌ماڵرێ و ئه‌مه‌ش ناهاوسه‌نگییه‌کی گه‌وره و گرانی درووس کردووه و له داهاتوویشدا زیان و ده‌رکه‌وته‌کانی زیاتر ده‌رئه‌که‌وێ.؟
وه‌ک ئه‌زانین له “طرح تفصیلی” شاردا به پێی پێویست له هه‌ر گه‌ڕه‌ک و ناوچه‌یه‌کدا زه‌وییه‌ک بۆ چێ‌کردنی ناوه‌ندێکی فه‌رهه‌نگی “کاربه‌ری فه‌رهه‌نگی” پێدراوه و زۆربه‌ی ئه‌و زه‌وییانه غه‌یره ده‌وڵه‌تییه و هه‌ندێکیشیان به ناوی یه‌کێ له ئۆرگانه ده‌وڵه‌تییه‌کانه‌وه‌یه، ئه‌وه‌ی ڕاستی بێ له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانه‌وه هیچ هه‌وڵێک بۆ ڕاگرتن و هێشتنه‌وه‌ی کاربه‌ری فه‌رهه‌نگی ئه‌و زه‌وییانه نادرێ و به‌داخه‌وه هیچ کامێک لە ئه‌ندامانی شۆڕا(پێشوو و ئێستا) تا ئێسته هه‌وڵێکی بۆ نه‌گۆڕینی کاربه‌ری فه‌رهه‌نگی ئه‌و زه‌وییانه نه‌داوه و بۆیشیان گرنگ نه‌بووه و نییه. داخی گرانتر ئه‌وه‌یه که هه‌ندێ جاریش ئه‌و زه‌وییه فه‌رهه‌نگییانه‌ی که مڵکی ده‌وڵه‌ته و تاپۆی ده‌وڵه‌تی له‌سه‌ره له لایه‌ن شاره‌وانییه‌وه هه‌وڵی گۆڕینی کاربه‌رییه‌که‌ی ئه‌درێت.
کورتی ئه‌بڕمه‌وه و ئاماژه به هه‌ندێ له‌و که‌ند و کۆسپ و چالاکی و بڕیاره نافه‌رهه‌نگیانه ئه‌ده‌م که به ئاراسته‌ی په‌ره نه‌سه‌ندنی فه‌رهه‌نگیدا هه‌نگاویان هه‌ڵگرتووه و پێشتر هه‌ڵسه‌نگاندن و لێکۆڵینه‌وه‌ی پوخت و پێویست و تۆکمه‌یان بۆ نه‌کردوون و بیر و ڕای کارناسانیان بۆ جێبه‌جێ کردنیان وه‌رنه‌گرتووه:
وه‌ک له فەرمانبەرانی خانه‌نشینی دایه‌ره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئێڕشاد بیستوومه، دایه‌ره‌ی مخابراتی به‌ر پرد له ئه‌سڵدا “مهمانسرای ایرانگردی و جهانگردی/میوانخانەی گەشتیاران” بووه و
دوابه‌دوای شۆڕشی ئیسلامی داگیر ئه‌کرێ و دایەرهی مخابراتی تێدا نیشته‌جێ ئه‌بێ، واته جوانترین و له‌بارترین شوێنی شار که ئه‌یتوانی ده‌ورێکی گرنگی له گه‌شه‌ی گه‌شتیاری و ڕه‌ونه‌قی ئابووری شاردا هه‌بێ ئورگانێکی تیا نیشته‌جێ ئه‌بێ که گرنگ نییه له چ شوێنێکی شاردا ئیش بکه‌ن و ئه‌توانن له سایتی دایرە‌یەکانی شاردا دای‌مه‌زرێنن، شوکور بۆ خوا گرفتی ماڵیشیان نییه.
له شه‌سته‌کاندا دایەرهی “زمین شه‌ری” وه‌ک له هه‌موو شارێکدا باوه، له سێ‌ڕێیانی جامێعه‌دا بۆ ڕاپه‌ڕاندنی کاروباری ئیداری، چه‌ن پارچه زه‌وی ده‌دا به چه‌ن دایە‌ره و دامودەزگا وه‌ک “دارایی”، “ثبت احوال”، “بهداشت”، “فرهنگ و ارشاد” و “آ.پ”، و بۆ نه‌هامه‌تی زه‌وی “آ.پ” و “فرهنگ و ارشاد” به پاڵ یه‌که‌وه ئه‌بن. ئیداره‌ی “”آ.پ” له‌و کاته‌دا “خانه معلم/ماڵی مامۆستایان”ی تێدا دروست ده‌کا و ئێڕشاد هه‌ر بەو شێوە ئه‌یهێڵێته‌وه، به‌رپرسی ئه‌وکاتی ئیداره‌ی “آ.پ” ته‌ماح ئه‌یگرێ و سه‌ره‌ڕۆیانه زه‌وی ئێڕشاد ئه‌داته ده‌م حه‌وشه خه‌ڵوه‌تی “خانه معلم” و داگیری ئه‌کا.
ساڵانی ئاخری دەیەی شه‌ستی هەتاوی ئێڕشاد به‌رپرسێکی ئه‌بێ که بوێرانه و شێلگیرانه به ماوه‌ی په‌نج ساڵ هه‌وڵی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و زه‌وییه ئه‌دا و به‌دواداچوونی بۆ ئه‌کات. کار ئه‌که‌وێته شکات و شکاتکاری، قایم‌مەقام و ئیداره‌ی “زمین شه‌ری” هه‌ق به ئێڕشاد ئه‌ده‌ن، به‌ڵام به‌رپرسی “آ.پ” خۆی به زۆردار ئه‌بینێ و نایداته‌وه و پێشنیار ئه‌کا له‌باتی ئه‌وه، پارچه زه‌وییه‌کی قه‌ناسی سێگۆشی به‌رانبه‌ر به “کانون پرورش فکری کودکان و نوجوانان” هه‌ڵگرنه‌وه و ده‌سبه‌رداری ئه‌مه ببن. پاش چه‌ند ساڵ هه‌وڵ و ماندوو بوون به هۆگه‌لێکی نادیار به‌رپرسی ئێڕشاد سه‌ری لێ ئه‌نێته‌وه و بێده‌نگی لێ ئه‌هێنێ. بۆ ئاگاداری زه‌وی بەڵگەی هه‌یه و به ناوی وەزارتی کو‌لتوور و ئیسلامییه‌وه‌یه. زۆر سه‌یره دایه‌رەیێکی کولتووری به‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو زوه‌ییه‌دا که به‌ده‌سیه‌وه‌یه‌تی ته‌ماح بکاته ئه‌و نه‌خته زه‌وییه‌ی شوێنێکی دیکه‌ی فەرهەنگی. ناحه‌زی کێشه‌که و سووکایه‌تییه‌ک که تێیدا هه‌یه ئه‌وه‌یه که به‌رپرسی “آ.پ” ئه‌و زه‌وییه‌ی کردووه به حه‌وشه خه‌ڵوه‌ت، واته زه‌وییه‌ک که مڵکی ئیڕشادە و له باری فه‌رهه‌نگییه‌وه هه‌ره به که‌ڵکه(لانیکه‌مه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که پیشانگه‌یه‌کی هه‌میشه‌یی تێدا چیده‌کات که داخوازی چه‌ند ساڵه‌ی هونه‌رمه‌نده‌کانه)، “آ.پ” بێ ئه‌وه‌ی که‌ڵک و به‌هره‌یه‌کی گشتی لێ وه‌ربگرێ به زۆری زۆرداری ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه و به‌تاڵ هێشتوویه‌ته‌وه. (سڕینه‌وه و داگیرکاری شوێنی فه‌رهه‌نگی و گوێنه‌دان به یاسا و ڕێسای وڵات)
پارچه زه‌وییه‌کی وه‌قفی له شه‌قامی حه‌زره‌تی عومه‌ردا هه‌یه که کاتی خۆی ته‌رخانکرابوو بۆ کتێبخانه‌ی گشتی و ئه‌و کات کتێبخانه‌ی گشتی به‌شێک له به‌شه‌کانی ئێڕشاد بوو و دایەرەی ئێڕشاد هه‌موو ساڵێک کرێی ئه‌و زه‌وییه‌ی داوە. شاره‌وانی دێت و به بێ پرسی ئێڕشاد و خاوه‌ن ماڵ نمامی تێدا ئه‌چێنێ و ده‌یکاته سەوزەڵانی، واته کاربه‌ری ئه‌و زه‌وییه فه‌رهه‌نگییه ئه‌گۆڕێ. ئیداره‌ی ئێڕشادی ئه‌وکات و کتێبخانه‌ی سه‌ربه‌خۆی ئێستا هاواریان به هیچکوێ نه‌گه‌یشت و ناگا و لێره‌شدا ناوەند و دامودەزگایێکی سه‌رده‌ست به پێویستی نازانێ که وڵامی هه‌قخوازی ئیداره‌یه‌کی تر که به بنده‌ستی ئه‌زانێ بیداته‌وه، بۆیشی گرنگ نییه که شوێنێکی فه‌رهه‌نگی له شاردا بقرتێ و ئیشتیای لێیه که ئه‌و شوێنه سه‌وز ببینێ.
له ناو بازاڕ و له سه‌ر شه‌قامی ئیمامدا سینمایه‌کی لێ‌بوو به ناوی “سینما استقلال” (انصاری)، تێکدرا و کاربه‌رییه‌که‌ی گۆڕا، ئه‌مه له حاڵێکدایه که به پێی یاسا کاربه‌ری سینه‌ما نابێ بگۆڕدرێ ( مه‌گه‌ر زۆر به ده‌گمه‌ن یان پاساوێکی هه‌ره پێویست و گرنگ له ئارادا بێ) و ئه‌گه‌ریش ڕووخا و نۆژه‌نکرایه‌وه ده‌بێ هه‌ر به‌و ڕاده‌یه و له ته‌ختی عه‌رزه‌که‌دا واته شوێنی چوونه ناو و هاتنه ده‌ره‌وه‌ی له سه‌ر عه‌رزه‌که‌دا (همکف) بۆ دروس بکرێته‌وه. واته خاوه‌ن سینه‌ما ئه‌توانێ نهۆمگه‌لێ له سه‌ره‌وه و ژێره‌وه بۆ کاربه‌ری غه‌یری فه‌رهه‌نگی که‌ڵک وه‌ربگرێ به‌ڵام ته‌ختی عه‌رزه‌که و به ڕاده‌ی پێشوو ئه‌بێ هه‌ر ببێته سینەما.
له به‌ر گاراج (میدان آزادی) سینەمایێکی دیکەی لێ‌بوو به ناوی ئاسیا که هه‌وره‌تریشقه لێیدا و سووتا، به‌ڵام کاربه‌رییه‌که‌ی که فه‌رهه‌نگی و بۆ سینەما بوو له جێی خۆیدا به‌پێی یاسا هه‌ر مابوو. وه‌ک ئه‌زانین شۆڕا و شاره‌وانی شار له پرۆژه‌یه‌کی مه‌زنی شاریدا ئه‌و شوێنه فه‌رهه‌نگییه‌ی کوێر کرده‌وه و شه‌قام و دووکانی له‌جێی دانا. ئه‌م کاره له باری فه‌رهه‌نگییه‌وه چه‌ن ڕه‌خنه‌ی جیدی له‌سه‌ره، یه‌که‌م ئه‌وه‌ی که بەرپرسی زه‌وی کاربه‌ری فه‌رهه‌نگی، ئیداره‌ی ئێرشاده و له‌م پڕۆژه‌دا هیچ پرس و ڕایه‌ک به‌م ئیداره نه‌کرا. دووهه‌م، ئێستا که پڕۆژه‌که بۆ شار هه‌ره گرنگ بوو هه‌ق وابوو که له ته‌نیشتی ئه‌و پڕۆژه‌دا که خواوراسان شوێنێکی له‌باری له پاڵه‌وه بوو و هه‌یه، زه‌وییه‌ک بۆ دانانی سینەما هه‌ر به‌و ئه‌ندازه ته‌رخان بکردایێ که نه‌کراوه و له ڕاستیدا شۆڕا و شاره‌وانی شار فه‌زایێکی دیکه‌ی هه‌ره باش و پێویستی فه‌رهه‌نگی شاریان یه‌کسه‌ر سڕیوه‌ته‌وه. ڕه‌نگه پاساوی شۆڕا بۆ ئه‌م کاره ئه‌مه بێ که له‌سه‌ر چه‌مه‌که و له فازێکی دیکه‌دا هۆڵێکیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چێکردووه، که ئه‌م کاره‌ش بیر و ڕای کارناسانی فه‌رهه‌نگی له‌سه‌ر نه‌بووه و یاسا ڕێگه به‌وه نادات که ئه‌و هۆڵه کاربه‌ری سینەمای پێ بدرێت چون یاسا و ڕێسای دەستەبەر نەکردووە.
له بلواری ئینقلاب‌دا به‌رانبه‌ر به مزگه‌وتی نه‌بی هۆڵێک بوو به ناوی هۆڵی شاره‌وانی، دیسان شۆڕا و شاره‌وانی بێ ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌که به وردی تاووتوێ بکا و بیروڕای کارناسان و پسپۆڕان وه‌ربگرێ ئه‌م هۆڵه‌ی ڕووخاند و گه‌ڕه‌کێکی دیکه‌ی شاری له فه‌زای فه‌رهه‌نگی بێبه‌ش کرد. ته‌نیا پاساویشیان ئه‌وه بوو که له که‌وه‌سوار و له قه‌راخ چۆم پلانێکی دروسکردنی “مجتمع فرهنگی و هنری” جێبه‌جێ ئه‌که‌ن. که‌ی و چۆن، خۆیان و خوا ئه‌یزانێ. زۆر ڕوون و ئاشکرایه که ئه‌و زه‌وییه فه‌رهه‌نگییه کاربه‌رییه‌که‌ی تایبه‌ت به‌و گه‌ڕه‌که‌یه و شاره‌وانی و شۆڕا بۆیان نییه ئه‌و کاربه‌رییه بگوێزنه‌وه بۆ شوێنێکی دیکە و ئه‌م پاساوه‌یان ئێجگار بێ جێگه و ڕێگه‌یه و له ڕاستیدا ئه‌م کاره پڕ خه‌ساره‌یان هیچ پاساوێک جگه نه‌زانکاری و بێ ڕێزی به خه‌ڵکی ئه‌م شاره هه‌ڵناگرێ. هه‌ر له‌و سه‌روبه‌نده‌دا ئه‌و شۆڕا و شاره‌وانییه به‌ڕێزه دوو خولی فستیواڵی سه‌راسه‌ری شانۆی شارۆمه‌ندی به‌ڕێوه ئه‌بات. سه‌ره‌کی ترین که‌ره‌سه و پێداویستی بۆ شانۆ، شوێنی به‌ڕێوه‌بردن و ڕاهێنانی شانۆ واته هۆڵی شانۆیه. شۆڕا و ئه‌ندامانی شۆڕای به‌ڕێز ئه‌م دژوازییه چۆن لێک ئه‌داته‌وه و چ خوێندنه‌وه‌یه‌کی بۆی هه‌یه. له لایه‌که‌وه گوروپه شانۆییه‌کانی وڵات بانگێشتی شاره‌که ئه‌کا و له لایه‌کی تره‌وه ته‌نیا هۆڵێک که له ده‌ستی خۆیدایه ئه‌یفه‌وتێنێ و ئه‌یڕووخێنێ و حوکمی گۆڕینی کاربه‌رییه‌که‌ی به‌سه‌ردا ئه‌سه‌پێنێ.
کاتی خۆی شاره‌وانی شار به‌شێکی پارکی شاری به‌رانبه‌ر به “بانک خون”ی بڕدا و کردی به یاریگه‌ی ئێسکه‌یت که کارێکی زۆر جوان و به پاساو بوو و سه‌رقاڵییه‌کی به که‌ڵکی بۆ منداڵان و میرمنداڵان و ته‌نانه‌ت بنه‌ماڵه‌که‌یشیان پێکهێنابوو. به‌ڵام ڕۆژێک له ناکاو و به پێی بڕیارێکی به په‌له و کوتوپڕ لۆدێر و گرێدەری شاره‌وانی دایان به سه‌ریا و یاریگه‌یان له ڕیشه ده‌رهێنا و شوێنه‌که‌یان کرد به (نمازخانه/مزگەوت)، کارێکی دیکه بە بێ هه‌ڵسه‌نگاندن و لێکدانه‌وه‌ی پێویست. ڕه‌نگه بڵێن چ پێوه‌ندییه‌کی به فه‌رهه‌نگه‌وه هه‌یه. هه‌رچه‌ند هه‌م یاری و هه‌م نوێژ و عیباده‌ت به‌شێکن له فه‌رهه‌نگ، به‌ڵام پێوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی ئه‌و پڕۆژه تێکدان و پڕۆژه له‌سه‌ر پڕۆژه چێکردنه به فه‌رهه‌نگه‌وه ئه‌مه‌یه که له‌و مزگەوتەدا هێشتا سه‌رێک به سوژده‌دا نه‌چووبوو که له دانیشتنێکی دوو سه‌عاتی ئه‌نجومه‌نی کتێبخانه‌ی گشتیدا که له قایم‌مەقامیەتی و به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی قایم‌مەقام به‌ڕێوه ئه‌چێ و له‌سه‌ر پێشنیاری شۆڕای شار و به هاوده‌نگی قایم‌مەقام ئه‌یانویست کتێبخانه‌ی گشتی شه‌هید فوڕقانی ڕاگوێزن بۆ ئه‌وێ، شوێنی کتێبخانه‌ی دابین بکرێ به پارکینگی چه‌ند نهۆمی واته دیسان پڕۆژه‌یه‌ک بده‌ن به سه‌ر پرۆژه‌یه‌کی سه‌قه‌تی دیکه‌دا و (نمازخانه) هه‌روا به سووک و سانایی بێ هیچ لێکدانه‌وه‌یه‌ک بکرێته کتێبخانه‌ی گشتی و بڕیار بوو کتێبخانه‌ی گشتیش به ده‌ردی پڕۆژه مرداره‌وه بووه‌که‌ی خۆیانه‌وه به‌رن. ئه‌م جاره‌یان ئێڕشاد به‌رگری کرد و ڕیسه‌که‌یانی کرد به خوری.
هه‌ر له خولی کاری هه‌مان شۆڕادا گۆیا شاره‌وانی سه‌قز گرێبه‌ستێک له‌گه‌ڵ ته‌ورێزدا واژۆ ده‌کا و به مه‌رجگه‌لێ که ئێمه نازانین چین و چه‌ن ساڵه‌ن بڕێ ئاسنه‌واڵه و ئامێره شڕ و کۆنه و به‌رماوی ئه‌و شاره دێنن و به ناو شاری یاری له پارکی لاله‌دا دایده‌مه‌زرێنن، هاوکاتی ئه‌م پڕۆژه چه‌ن که‌س خوازیاری دانانی سینەمای چوار بوعدی له ناو پارکی شاردا ده‌بن و شاره‌وانیش به پێی ئه‌و مه‌رجانه‌ی گرێبه‌ستی شاری یاری که پێملیه‌تی حوکم ئه‌کا که ئیلا و بیلا له پارکی لاله نه‌بێ له هیچ شوێنێکی تر ئیزنی دانانی سینەمای چه‌ن بوعدی یان شاری یاریش (جگه له منداڵان) نادات و به‌م شێوه سه‌قز له سینەمای چه‌ن بوعدیش بێبه‌ش ده‌بێت. نازانم بۆچی لایه‌نی ته‌ورێزی هیچ ده‌ربەستییه‌کی بۆ چاک کردنه‌وه و نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی ئامێره شه‌ق و شڕه‌کانی خۆی نییه به‌ڵام شاره‌وانی سه‌قز بۆ ڕێگه‌گرتن له دانانی هه‌ر چه‌شنه شاری یارییه‌ک به‌ده‌ر له پارکی لاله سه‌ری بۆ مه‌رجه‌کانی ئه‌وان دانه‌واندووه.