٤ی بەفرانباری١٣٧٧ هەتاوی

شێخ نافێع مەزهەر، شاعێر و ئەدیبی سەقزیی لەم ڕۆژە و لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. شێخ نافێع کوڕی شێخ مەحموود ساڵی ١٢٩٢ی هەتاوی لە شاری سەقز هاتووەتە دونیا. پلەکانی خوێندنی لەم شارە و هەروەها لە شارەکانی سلێمانی و کەرکووک تەی کردووە و بووە بە پزیشکیاری ئەرتەشی عێراق. لە گەڕانەوەی‌ بۆ ئێران بووە بە مامۆستای فێرگە. شێخ نافێع بەهرە و چەشی ئەدەبیی هەبووە و «شپرزە»ی کردووە بە نازناوی شێعریی و لەم بوارەدا پێوەندیی و دەمەتەقەی شاعێرانەی لە گەڵ مامۆستا پیرەمێرد، قانع، موفتی پێنجوێنی و هەژاری موکریانی هەبووە.

ئەم شاعیرە لە ماوەی تەمەنی شاعیری‌دا چەند بەرهەمی تۆمار کردووە کە بریتین لە: (باغ داغات) بە فارسی، دیوانی (گرد و کۆ) بە کوردی کە لە سوید چاپکراوە، هەروەها (ئازیزانی هاوچەرخ) و تەرجومەی (وحشت سقز)ی حاجی مستەفا تەیموورزادە بە کوردی کە ئەم دوانەی چاپ نەکراو ماونەتەوە.

مطالب مرتبط

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

دکمه بازگشت به بالا