ڕێگاکانی هاتووچوو لە بەشێکی گوندەکانی سەقز هێشتا بەستراوە

چەند رۆژ بە سەر بارینی بەفردا تێپەڕ دەبێت، لە هەندێ ناوچە ئاستی بەفربارین گەیشتووەتە مەترێک و بەهۆیەوە رێگەی دەیان گوند و ناوچە داخراوە.

هەرچەن بەڕێوەبەرایەتی ئیدارەی ڕێگا و بانی سەقز باس لە خاوێن کردنەوەی ڕێگای زۆربەی گوندەکان دەکات، بەڵام بە وتەی دانیشتووانی چەن گوندی ناوچەی خوڕخوڕە وەک “درەویان شێخ”، “دەرەویانە وشکە”، “دەرەهوان” و … ڕێگا و بان هێشتا خاوێن نەکراوەتۆ و هاتوچوو بۆ شار زۆر ئەستەمە.

وێنەکە هاوڕێیەکی واکاوی لە ئاوایی “دەرەویانە وەشکە”وە ناردویەتی.

مطالب مرتبط

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

دکمه بازگشت به بالا