یادی پیری شانۆی سەقز؛ “ئەمجەد عەلیمورادی”

۹ ساڵ لەوەپێش لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا، “ئەمجەد عەلیمورادی” کە بە «پیری شانۆ»ی سەقز ناسرابوو لە تەمەنی ٥٨ ساڵیی کۆچی دوایی کرد.

ئەگەر بمانەوێ باس لە شانۆی شاری سەقز بکەین بێ گومان دەبێ لە پێشدا باس لە کاک ئەمجەد بکەین کە بە هەوڵ و تێکۆشانی خۆی لە گەڵ دیکەی هاوڕێکانی وەک کاک خالید خاکی، فەرەیدوون ئەنساری، خەلیل میرزایی، جەمشید یەغمووری و… یەکەم گرووپی شانۆی سەقزیان دامەزراند.

ناوبراو لە ساڵی ١٣٥٥ وەک شانۆگێڕێکی لێهاتوو دەوری هونەریی خۆی گێڕا. گەرچی دواتر بۆ ماوەی چەن ساڵ لە شانۆ دوور کەوتەوە، بەڵام لە ساڵەکانی دەیەی ۷۰ دیسان ڕووی کردەوە شانۆکاری و لە چەن کاردا بەشداری کرد. لە دواییشدا هەرچەندە تووشی نەخۆشین بو، بەڵام هەر هۆگر و ئەوینداری کارەکەی بوو تا لە ڕۆژی ۱۳ی ڕەشەمەی ۱۳۹۱ دڵی لە لێدان کەوت و شار و شانۆی سەقزی بە جێ هێشت.

“سەلاح موحەممەدی” یەکێ لە دۆستانی نزیکی ئەو گەورە پیاوە، لە ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ئەودا دەڵێ:
سۆزی چواردە و سازی ئازیز دیارە
لەم دوایین چواردەی ڕەشەمەی چواردە
پڕن لە تاسەی ساڵان و
یادی پیرە هەڵۆی شانۆ
یادی ئەمجەد عەلیمورادی

مطالب مرتبط

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا