۱۹ی بەفرانباری١٢٩٣ی هەتاوی

ڕووداوە مێژووییەکان|ئەنوەر مەعریفەت

١٠٤ساڵ پێش ئێستا و لە ڕۆژێکی وەکوو ئەمڕۆدا «سەیفەدین خانی ئەردەڵان»(مظفرالسلطنه) حاکمی سەقز و « محەمەد حسەین خانی موکری» حاکمی بۆکان لە لایەن تورکانی عوسمانییەوە لە مەیدانی موسەییبی شاری مەراغە لە سێدارە دران. هەمان ڕۆژ تەرمەکانیان بۆ زێدەکانیان بەڕێ کرانەوە و دواتر لە ڕێ و ڕەسمێکی گشتی دا لە مەزاری بنەماڵەکانیان لە سەقز و بۆکان بە خاک سپێردران.

بە پێی سەرچاوەکان هۆی کوشتنی حاکمەکانی سەقز و بۆکان وهەروەها «محەمەدخانی بانە» و «شێخ بابا سەعیدی بەرزنجی»(صدرالسادات) ئەوە بوو کە لە میانەی شەڕی جیهانیی یەکەمدا سەرەڕای بێ لایەنی ئێران، پێملی فەرمانی جیهادی عوسمانییەکان نەبوون و تۆمەتی پاڵپشتیی و لایەنداریی ڕووسیەیان درایە پاڵ. محەمەدخان لە بانە و شێخ بابا سەعید لە گوندی کارێزەی مەهاباد دەسبەجێ تیرباران کران و حاکمەکانی سەقز و بۆکان دواتر لە مەراغە لە قەنارە دران. ١٢ڕۆژ دوای ئەم تاوانە، وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە نامەیەکدا بۆ باڵوێزخانەی عوسمانی لە تاران ناڕەزایەتی ڕەسمیی دەوڵەتی ئێرانی دەربڕی. لەم نامەدا کە ناوەڕۆکێکی خاو و پارێزکارانەی هەبوو، داوای بژاردنی خوێنی قوربانیییەکان کرابوو.

مطالب مرتبط

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

دکمه بازگشت به بالا