لە گەڵ سروە؛
ئەمانوڵڵا بەگی فەیزوڵڵابەگی «شەیدا»

ئەمانوڵڵاخان کە نازناوی «شەیدا»بووە کوڕی فەیزوڵڵابەگ کوڕی ئەورەحمان بەگ بووە کە لە ئاوایی تیکانتەپەی موکریان لە دایک بووە. دیوانی شێعری کوردی و فارسی وەکوو نووسیویانە پتر لە بیست هەزار بەیت بووە
خوالێخۆشبوو مامۆستا عومەر فارۆقی تا ئەو کاتەی بە ڕۆح زینوو بوو و بە جەستە دەیتوانی، هەوڵێکی زۆری لە ناساندنی زانایانی کوردستان دا. لە ژمارەی ۷۱ی گۆڤاری سروە (ساڵی هەشتەم، جۆزەردانی۱۳۷۱) لە نووسراوەیەکدا هەوڵی داوە ئەمانوڵڵا بەگی فەیزوڵڵابەگی ناسراو بە «شەیدا» بە خوێنەران بناسێنێت.
ئێوە دەتوانن نووسراوەکەی مامۆستا لە خوارۆ کە بە وێنە دانراوە بخوێننەوە.