کتێبی تازە؛
گەشتنامەی کەرەفتوو

چاپەمەنیی خانی بە چاپ و بڵاو کردنەوەی گەشتنامەی کەرەفتوو لە نووسینی “مەلیکولکەلام مەجدی” و وەرگێڕانی “ئەمجەد ئیمام” رایگەیاند:
ئەم کتێبە یادداشت و بیرەوەرییەکانی شاعیر و زانای سەقزی مەلیکولکەلام مەجدییە کە ۱۴۱ ساڵ لەوەپێش دوای سەردانی ئەشکەوت قەڵای کەرەفتوو بە زمانی فارسی نووسیویە.
زۆربەی گەشتنامەکانی ئەو سەردەمە لە ڕوانگەی بیانییەکانەوە نووسراون. گرینگی ئەو گەشتنامەیە لەوەدایە لە زمانی شاعیرێکی ناوچەکەوە نووسراوە.
نووسەر هەوڵی داوە وێڕای تۆمارکردنی وردەکاریی سەردانەکەی، هێندێک زانیاری ورد و مێژوویی لەسەر ئەو ئەشکەوتەش بخاتە ڕوو.
مەجدی بەچاوساغیی دووکەسی خۆجێیی و شارەزا لە ئەشکەوتەکە و بە بێ ئامراز و کەرەستەی پێویست، بوێرانە ئەشکەوتەکەی پشکنیوە و زانیارییەکانی خۆی تۆمار کردووە.