ڕووداوە مێژووییەکان

ڕۆژی ١٠ی گوڵان – ١٣٢٠

ئەنوەر مەعریفەت| ٧٨ ساڵی پێش، لەم ڕۆژەدا بە هۆی موحسینی جافرزادە، بینای وەرزشی زۆرخانەیی لە شاری سەقز دانرا. ناوبراو کوڕی بازرگانێکی سەقزی بوو کە بە سەندن و هێنانەوەی ئامێرەکانی ئەم وەرزشە؛ ماڵی شێخ حەمە ڕەحیمی ئەسعەدی لە گەڕەکی کازم خان(شەقامی فەخری ڕازی، ژێرپرد بەرانبەر بە مزگەوتی شێخ ئیسمایل) بە کرێ گرت و بە بەشداریی و گردبوونەوەی وەرزشوانانی وەک جەلیلی جافرزادە، نەسروڵلا و سەیفوڵلا تاهێری، خەڵیفە سابیری نیلوفەڕی، عەبدوڵلا بەرایی(کاکە برا)، شێخ حەمە سەعی ئەسعەدی و… وەرزشی زۆرخانە لەم شارە پەرەی سەند و تەنانەت ڕێگەی بۆ ئاوڕدانەوە لە وەرزشە مودێڕنەکانی تر وەک زۆران(کوشتی) هەموار کرد.

لە ساڵی ١٣٢٠دا تاکوو ئێستا زۆرخانە و وەرزشی باستانی لە سەقز چەند شوێنی گۆڕاوە کە دیاری‌ترینیان حەمامی حاجی ساڵە لە بازاڕی خوارەوە بوو و ئێستا بۆ سی ساڵێک دەبێ کە زۆرخانەی ئازادەگان لە دەور مەیدانی ئازادیی هەڵکەوتووە. ماوەی هەشتا ساڵی ڕابوردو و لە زۆرخانەکانی سەقز چەندین پاڵەوان و مرۆڤی جوامێر و بە ئەخلاق پەروەردە بوون کە جێگای ڕێزی هاوشارییەکانیان بوون. لەم کەسانە و ناودارترینیان بریتین لە: حاجی خەڵیفە سابیری نیلوفەڕی، برایانی تاهێری، برایانی جافرزادە، برایانی سوڵتانی، برایانی یاعەلی، خەڵیفە یەدوڵلا نەفیسی، حاجی عەلی کەریمی، سەیید حەسەنی زریان، ئێقباڵی شافێعی، ئەحمەدی ڕۆڵەیی، شاروخی ئەنساری، فەرزاد ئیران نێژاد، عەباس محەمەدی و…

مطالب مرتبط

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

دکمه بازگشت به بالا