فیستیڤاڵیک بۆ پێشوازی لە گەڕانەوەی حاجی لەقلەقەکان

ڕۆژی ڕابردوو (۳۰ ڕێبەندانی ۱۴۰۰) یەکەمین فیستیڤاڵی پێشوازی لە گەڕانەوەی لەقلەقەکان لە ئاوایی «دەرەتفێ»ی سەر بە شاری مەریوان بەڕێوە چوو.
دەرەتفێ یەکێک لە ئاواییەکانی دەور و بەری زرێوارە و «ناسێح حسەینی» وەک ژینگەپارێزێکی ناوچەکە،بە تۆمار کردنی ئەم گرتە ویدیۆیە باس لەوە دەکات کە خەڵکی چەند گوندی دەور و بەری زرێوار بوونی حاجی لەق لەق بە مایەی خێر و بەرەکەت بۆ ناوچەکە دەزانن و گەڕانەوەی ئەوان لەم وەرزەدا بەمانای گەڕانەوەی خێر و خۆشی و شادییە.
لە ویدیۆکەدا دەردەکەوێت کە لەقلەقەکان بە سەر هێلانەکانەوۆن که دەوترێت زیاتر لە ۵۰ هێلانەیە و بە دەستی خەڵک درووست کراون.