خولی فێرکاری ڕێنووسی زمانی کوردی لە ئاوایی قەبەغڵوو بەڕێوە چوو

ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی پەیڤ لە درێژەی چالاکییەکانی خۆیدا خولێکی فێرکاریی ڕێنووسی زمانی کوردی لە ئاوایی “قەبەغڵوو” کردەوە.
مامۆستای ئەم دەورە “ئیبراهیم شەوقی” کە بەرپرسی ئێستای ئەنجومەنی پەیڤە به واکاوی ڕاگەیاند:
بڕیار وابوو ئەم خولە لە ساڵی پێشوودا بەڕێوە بچێ، بەڵام بڵاوبوونەوەی نەخۆشینی کۆڕۆنا بوو بە گرفت و لەمپەر و پەکی دەورەکەی خست، له ئاکامدا لە دوو مانگی کۆتایی زستانی ساڵی ۱۳۹۹دا پێشوازیمان کرد لە ویست و داخوازی خەڵکی ناودێ و دەورهکە بە بەشداری منداڵان، مێرمنداڵان و تەنانەت بەساڵاچوانیش بهڕێوە چوو.
بۆ ئەم دەورە بێجگە لە کتێبی”با خۆمان ڕێنووسی زمانی کوردی فێر بین” لە نووسینی “خالید عەبدوڵڵاهی و سلێمان عەبدی”، دەسپێکی هەر دانیشتنێکمان به شێعری شاعیرانی کلاسیک و نوێ وەک نالی، وەفایی، قانع، هیمن، هەژار، شێرکۆ بێکەس و عهبدوڵا پەشێو و …دەڕازاندەوە و کۆتایی هەر کۆڕێک بە مەبەستی ڕاهێنان و پڕۆڤەی زۆرتری بەشداربوان لە خوێندنەوهدا دەقی پەخشانی کتێبگەلی وەک ڕشتەی مرواری، چیرۆکەکانی حەسەنی قزڵجی و … ئەخوێندرایهوە.
لە دوادانیشتندا ڕێکەوتی (۱۴۰۰/۰۱/۰۸) سپاسنامەیەک به زمانی کوردی لە لایهن فێرخوازانەوە پێشکەش بە مامۆستای دەورەکه کرا.