دەسێ گوڵ و دەسێ نێرگز
کولتووری دەوڵەمەنی کوردەواریی پڕە لە چیرۆک و مەتەڵ و هۆنراوە و…کە ڕێگای داوە نووسەران و ڕۆشنبیران و خەم خۆرانی ئەم ئاو و خاکە بە دوایاندا بچن و هەوڵ بدەن کۆی بکەنەوە تاوەکوو لە بەین نەچێت و هەر وەک چۆن پێشینیان گەیاندوویانەتە دەستی ئێمە، ئێمەش بتوانین بە پاراستنیان، ئاراستەی نەوەی داهاتووی بکەین.
کتێبی دەسێ گوڵ و دەسێ نێرگز بەرهەمی “موفیدە مەزهەر” و “فاتمە حیجازی” کۆی ۳۱ چیرۆکی فولکلۆری ناوچەی سەقزە کە لە لایەن ناوەندی “گوتار”ەوە لە چاپ دراوە. چیرۆکی فولکلۆری کوردی پڕە لە ئامۆژگاری چاک بۆ گەورە و بچووک؛ هەم منداڵان دەتوانن لێی حاڵی ببن و کەڵکی لێ وەر بگرن هەم گەورە ساڵانیش دەتوانن بە هەمان شێوە کەڵکی لێ وەر بگرن. جیاواز لەمە نووسەرانیش دەتوانن بۆ دەوڵەمەنتر کردنی زمانیان لەم بەرهەمە فولکلۆرانە بەهرمەند بن. یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم کتێبە؛ زمانی ساکار و پوختە، هەروەها پڕە لە وشە و ڕەستە و ئیدیۆمی جوان.