کۆچی مەلا حەسەن بۆ سەقز خەسار بوو

ئەگەرچی مردن حەقە و مەلا ئارام پیاۆی ناحەقی نەبوو. مەخابن کۆچی ئەمجارە بۆ مەلاحەسەن خەڵات بوو بۆ سەقزی دلۆڤان خەسار.
کۆچی بولبوله بلیمەتێکی تر لە باخچەی شیعر و ئەدەب دڵی قرچاندین نەک بەقەی بەڕێکردنێکی بیناز و بێدەنگی مەلا ئارام.
ڕووناکەدڵێکی تەژی لە تیشکی هەتاو هیوا هێمن هێرش و هەگبەی شاری ئەوین وا بە تاریکی شەوان مۆمی بۆ شۆخ و شەنگان دائەگیرساند. بەڵام بە هەموومانەوە نەمانتوانی هاوڕازی شیعرە ناسکەکانی ماڵئاواێی لێبکەین.
مەلا ئاراممان لێئەمرێت ئارامتر لە ئارام به ئەسپاێی و ئامان سەدئامان تەرمەکەی ئەسپەردەی ئایچی و ئەشهەد و ئەلحەمد و ئامین و ئەڷڷا ئەکەین نەبا کەس تێمان بگات! بەداخەوەین بۆ هەموو خوالێخۆشبووان بۆ لەدەستچووان و خەمساردیەکانمان …
ئاوات ئەکەین سەقزیان نەریتی خەمساردی و بەڕێوەبەبردنی ڕێوڕەسمی بەشکۆ و شیاو بۆ کەسایەتیەکان پتر بگرنە پێش بۆ هاندان و هێماکان بۆ بەرەی داهاتوو.
ئەوا دیسانەوە ئەمشەو قۆلیان کردوە بە قۆلی یەکدیدا و بە وشە ئاڵاو واڵا شەڕە شیعری شیرین و شەمامە و خاڵخاڵ ئەکەن لەگەڵ کۆنە هەڤاڵ مەلا غەفووری دەباغی چاو و دڵت ڕوون به باڵای شاعیری کیژ و کەژاڵ.
لە لایەن ستافی واکاویەوە پرسە و سەرەخوشی ئەکەین لە بنەماڵە و هۆگرانی ئارام و شاری سەقزی دەزگیران و دلۆڤان