لە گەڵ سروە؛
زانایانی بەناوبانگی کورد: عەبدوڵڵا ناهید (ئیفتخار)
دەستەی نووسەرانی گۆڤاری سروە لە ژمارەی ۸ی ئەو گۆڤارەدا ئاوڕێکیان داوەتەوە لە ژیانی یەکێکیتر لە زانایانی بەناوبانگی کورد و بەتایبەتی شاری سەقز، واتە “عەبدوڵڵا ناهید” ناسراو بە «ئیفتخار»؛ شاعیر، نووسەر، نوێنەر پاڕڵمان و حاکمی پێشووی شاری سەقز.
نووسەرانی سروە لەم نووسراوەدا بەر لەوەی باسی عەبدوڵڵا ناهید بکەن باسێکی کورت لە سەر عێلی فەیزوڵڵابەگی و شێوەی ژیان و بەڕێ چوون و هەڵسووڕ داسووڕی ژیانیان ئەکەن و ئەنووسن: “ئەم عێلە کە عەبدووڵڵا ناهید لە بەرەیێکی ئەوان کەوتۆتەوە عەشیرەتێکی کۆن و لە مێژینە ورەسەنی کوردە. پیاوی گەورە و هونەرمەندیان لێ هەڵکەوتووە. فەیزوڵڵابەگ سەرۆکی ئەم عێلە پێش ئەوە گوندێک درووست بکا دەستووری داوە مزگەوت و ئاو و حەمام درووست بکەن. بەم جۆرە ئەم بنکە ئینسانیانەی لە ناوچەدا دامەزران و هەر لە سەرەتاوە دەستیان بە خوێندن و تێگەییشتن و فێربوون راگەیشتووە”.
ئێوە ئەتوانن ئەو نووسراوە کە لە ۳ ڕاپەڕە نووسراوە و بە وێنە دانراوە بخوێننەوە: